|
|
|
|
|
ماڵپه‌ڕی عوسمان بایده‌میر له لایه‌ن تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورکه‌وه هه‌ک کرا مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: ماڵپه‌ری "عوسمان باید تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورک که چاویان به خه‌باتی ئینته‌رنێتی کوردیش هه‌ڵنایه، به هه‌ڕه‌سه کردن له بایده‌میر و خاین ناوبردنی ئه‌و به هۆی جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر مافی کورد و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، کۆمه‌ڵێک جنێو و قسه‌ی سووک، ئاڵایی تورکیا و ده‌نگی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ولاته‌که‌شیان له سه‌ر ماڵپه‌ره‌که داناوه. ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی"پ‌یو‌ک مێدیا"ش له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاندووه که له هه‌وڵێکی هه‌ک ڕزگاری بووه. شایانی باسه که له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو دا ده‌یان ماڵپه‌ڕی کوردی وه‌ک "ئاوێنه، لاوانی حدکا، هاوڵاتی، کوردیش ئینفۆ، پارله‌مانی کوردستان، ڕۆژهه‌ڵات، پارتی سه‌ربه‌ستی، له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه هه‌ک کرون. |
||
|
+
سه شنبه 26 دی1385:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||