|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: گرووپێک هه‌کێری تورک به ناوی "سایبێر پرۆتێست تیم" له هێرشێکی تیرۆریستی ئه‌له‌کترۆنی دا سێ ماڵپه‌ری سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستانیان هه‌ک کرد و توانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێر، کاری ئاسایی ماڵپه‌ره‌که، توشی کێشه بکه‌ن. گرووپێک تیرۆریستی ئه‌له‌کترۆنی تورک به ناوی "Cyber Protest TIM" له هێرشێک دا، ماڵپه‌ری "موراد قه‌ره‌یه‌لان"، "یه‌ژاستار" و "هه‌په‌گه ئۆن لاین"یان هه‌ک کرد و له لاپه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م مالپه‌رانه، ئاڵایی تورکیا و وتارێکی ئاتاتورک خیتاب به گه‌نجانیان دانا و کۆمه‌ڵێک جنێو و سووکایه‌تی و هه‌ره‌شه‌یان به کورد تێدا نووسی. شایانی باسه که تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورک تا ئێستا ده‌یان ماڵپه‌ری کوردی بۆ وێنه، ئاوێنه، هاوڵاتی، پارله‌مانی کوردستان، لاوانی حدکا، ڕێنێسانس، ڕۆژهه‌ڵات، پارتی سه‌ربه‌ستی و هتدیان هه‌ک کردووه. ئادره‌سی ئه‌م ماڵپه‌رانه‌ی که که‌وتنه به‌ر هێرشی دوایی تیرۆریستانی تورک: www.muratkarayilan.com www.yja-star.net
|
||
|
+
چهارشنبه 2 اسفند1385:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||