|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: مالپه‌ری هونه‌رمه‌ندی کورد "عه‌دنان که‌ریم" له لایه‌ن تیرۆریستانی ئه‌له‌کتڕۆنی تورکه‌وه هه‌ک کراو ئاڵایی تورکیا و وێنه‌ی ئاتاتورک و ده‌نگی گورگیان له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ره که‌دانا. دوێنێ گرووپێک له تیرۆریستانی ئه‌له‌کتڕۆنی تورک به ناوی "نه‌ته‌وه‌په‌رستانی تورک"، هێرشیان کرده‌سه‌ر ماڵپه‌ری "هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم" و ماڵپه‌ره‌که‌یان له کارخست و له لاپه‌ری ئه‌وه وێڕای دانانی وێنه‌ی ئاتاتورک و ئاڵایی تورکیا، کۆمه‌ڵێک جنێو و گفتی ناشیرینیان به کورد و لایه‌نگرانی پ.ک.ک گووتووه و ده‌نگی قوله‌ی گورگیان دانابوو و درووشمی نه‌ژادپه‌رستانه‌یان نووسیوه. له دروشمه‌که‌دا نوسراوه "له تورکیا یه‌ک وڵات، یه‌ک میلله‌ت، یه‌ک زمان و یه‌ک ئاڵا" هه‌یه و ده‌بێت و هه‌ر شتێک له لایه‌ن تورکه‌وه بۆ "تورکه. شایانی باسه که له‌م ساڵه‌ی دوایی دا زیاتر له 30 ماڵپه‌ری کوردی له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه هه‌ک کراوه که "ئاوێنه، لاوانی حدکا، هاوڵاتی، کوردیش ئینفۆ، پارله‌مانی کوردستان، ڕۆژهه‌ڵات، پارتی سه‌ربه‌ستی، ماڵپه‌ری عوسمان بایده‌میر، خۆرهه‌ڵات نیوز، پڕێسکورد"، به‌شێکن له‌م ماڵپه‌ڕانه. |
||
|
+
دوشنبه 28 اسفند1385:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||