|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزی پاراستنی گه‌ڵ، له لێدوانێک دا ڕایگه‌یاند که پاش هه‌وڵی ژه‌هرخوارد کردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و قۆناخی بێ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تورکیاوه، ئاگربه‌ست مانایه‌کی بۆ نه‌ماوه. دوکتۆر "باهۆز ئه‌ردال"، فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزی پاراستنی گه‌ڵ(HPG) ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێکی جێگه‌ی متمانه‌ی پزیشکی له بارودۆخی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان نه‌کرێ، شه‌رێکی بێ ئامان ده‌سپێده‌کاته‌وه و ئێمه (PKK)، ئێستا نه بیر له چۆنیه‌تی درێژه‌پێدانی ئاگربه‌ست، به‌ڵکو بیر له چۆنیه‌تی ده‌سپێکردنه‌وه‌ی شه‌رێک ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر ڕووبدات، نه کوردستان و نه هیچ که‌سی تر، له ئاکامه‌کانی بێ به‌ش نابێ. ئه‌رداڵ وتی: ئاگربه‌ست له‌م دۆخه دا مانایه‌کی نه‌ماوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان له‌که‌س نیه که پێشنیاری درێژه‌ی ئاگربه‌سته یه‌کلایه‌نه‌که‌مان پێ بکات. ده‌سپێکی سه‌ری نوێی وه‌کو هه‌ڵکه‌وتنی تورکیا له سه‌ر دینامیت ده‌بێت و که‌س ناتوانێ ئه‌م دۆخه قه‌بووڵ بکات. (سازبوونی کێشه بۆ ته‌ندروستی ئۆجه‌لان) شتێکه که به هیچ شێوه بۆ ئێمه و میلیتانه‌کانی هه‌په‌گه قه‌بووڵ ناکرێ و له کاتێک دا که سه‌رجه‌م هێزه‌کانمان له حاڵه‌تێکی چاوه‌روانی و ئینفعال دوکتۆر باهۆز ئه‌رداڵ که بۆ رۆژنامه‌ی ئوزگور پۆلیتیکا (ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به پ.ک.ک که له ئه‌ورووپا وه‌شان ده‌کات)، دا وتی: ئه‌رته‌شی تورکیا، له زستانیش دا به‌رده‌وام بووه له ئۆپێراسیۆنه‌کانی و بۆ ئاماده‌کاری سه‌ری به‌رفراوانتر له شڕنا‌خ، ئولو ده‌ڕه، چوکورجه و خه‌تی شه‌مزینان و سنووری کوردستان، هێز و تانک و زرێپۆشێکی زۆری ئه‌رته‌ش جێگیر کراوه و هه‌ر وه‌کو ساڵی ڕابردوو که له ئۆپێراسیۆنێکی مه‌زن دا زیاتر له 250 هه‌زار سه‌ربازیان هێنابۆ ناوچه، ئه‌گه‌رچی له ئاستی پرۆپاگه‌نده‌دا ماوه ، ئه‌مسالیش به هه‌مان شێوه، کوردستان پڕ له سه‌ربازی تورک کراوه و وه‌کو پێشوو، ئه‌گه‌ری ده‌سپێکی هێرش هه‌یه. باهۆز ئه‌رداڵ له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ئه‌مانه‌شی وت:
|
||
|
+
پنجشنبه 9 فروردین1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||