|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: زانرا که له ئاکامی شه‌رێک دا له نێوان ئه‌رته‌شی تورکیا و گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له ناوچه‌ی "هیزان"ی به‌دلیس، 2 عه‌سکه‌ری تورکیا کوژران. به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی فورات، له ئاکامی شه‌رێک دا له نێوان گه‌ریلاکانی هێزی پاراستنی گه‌ل و ئه‌رته‌شی تورکیا دوو عه‌سکه‌ری تورک کوژران و گه‌ریلاکان هیچ زیانێکیان پێنه‌گه‌یشتووه. له چیایی گاباریش له ئاکامی ئۆپێراسیۆنی ئه‌رته‌شی تورکیا دا 4 عه‌سکه‌ر برینداربوونه. به توانه‌وه‌ی به‌فره‌کان و هاتنی به‌هار، ئه‌رته‌شی تورکیا به ناردنی زیاتر له 250 هه‌زار سه‌رباز و ته‌نینی سنووره‌کانی کوردستان به تابک و زرێپۆش، که ئامانجی ده‌سپێکی شه‌رێکی ده‌روونی له‌گه‌ڵ کوردستان و پ.ک.ک‌یه، له ناوخۆی ولاتیش دا به‌ڕده‌وام خه‌ریکی ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنه دژ به گه‌ریلاکانی پ.ک.ک. |
||
|
+
شنبه 18 فروردین1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||