|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: مێدیاکانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که له ئاکامی چه‌ند ئۆپێراسیۆن و ته‌قینه‌وه‌ی مین دا، 5 عه‌سکه‌ری تورک کوژراون و 3ی تریش بریندار بوونه. به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ئاکامی ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنی ئه‌رته‌شی تورکیا دژ به گه‌ریلاکانی هێزی پاراستنی گه‌ل له "یایلا ده‌ڕه"ی چه‌ولیک، 3 سه‌ربازی تورک که دوویان ئه‌فسه‌ر بوون کوژران و له چایایی گابار و له ناوچه به‌رزایه‌کانی شڕناخیش ئه‌فسه‌رێک و جاشێک کوژران و به گشتی زیاتر له 3 سه‌ربازی تورکیش بریندار بوونه. دوێنێش 2 عه‌سکه‌ری تورک له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مین له به‌دلیس کوژرابوون و به هۆی درێژه په‌یداکردنی ئۆپێراسیۆنی ئه‌رته‌شی تورکیا، چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که له چه‌ند ڕۆژی داهاتووش دا شه‌ری لێبکه‌وێته‌وه. |
||
|
+
یکشنبه 19 فروردین1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||