|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو دا و له ئاکامی ئۆپێراسیۆنه‌کانی به‌هاره‌ی ئه‌رته‌شی تورکیا، زیاتر له 11 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی تورک کوژراون و چه‌ندی تریش برینداربوونه و شه‌ر و ئۆپێراسیۆنه‌کان له ناوچه جیاجیاکانی باکووری کوردستان به‌رده‌وامن. له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو دا چیاکانی گابار، به‌ستا و جودی و بڵیندایه‌کانی شڕنا‌خ و به‌دلیس و چه‌ولیک شه‌ری قورسی لێکه‌وتۆته‌وه و له ئاکامیان دا 11 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و جاشێک کوژراون و 6 عه‌سکه‌ریش بریندار بوونه. ئه‌وه له کاتێک دایه که به وته‌یی مێدیاکانی تورکیا و ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل، ئۆپێراسۆنه‌کان به‌رده‌وامن و شه‌ری قورس له ئارا دایه. وێبسایتی ئه‌رته‌شی تورکیا ده‌نووسێ که زیاتر له 15000 سه‌ربازی تورک و 150 تانک و زرێپۆش له ناوچه‌کانی ئۆپێراسیۆن له به‌رانبه‌ر پ.ک.ک دا خه‌ریکی جه‌نگن و تورکیا ئیدعا ده‌کات که 30 گه‌ریلایی هه‌په‌گه‌یان له ناوچه‌ی ده‌رسیم دۆرپێچ کردووه. هه‌تروه‌ها که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ئشکرایان کرد که فه‌رمانده‌یی نیزامی چه‌ولیک و ده‌رسیمی پ.ک.ک به گه‌ریلاکانی فه‌رمان داوه که به ئاره‌زووی خۆیان هێرش بکه‌نه سه‌ر مۆڵگه‌کانی ئه‌رته‌ش و ئۆپێراسیۆنه‌کان تێک بشکێنن و ئه‌وه‌ش به‌م مانایه‌یه که له‌م شه‌ره دا "پاراستنی ڕه‌وا"، جێگه‌ی خۆی به "هێرشی و پاراستنی ئه‌کتیڤ" ده‌دات. ئه‌م شه‌ر وپێکدادانانه له کاتێک دان که تا ئێستاش ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی هێزی پاراستنی گه‌ل له سه‌ر مێزه بڕیارێک بۆ کۆتایی هێنان به‌م دۆخه نه‌دراوه به‌ڵام پ.ک.ک هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که به ئه‌نجامی کۆتایی ئاگربه‌ست تورکیا ده‌بێته گۆمی خوێن. |
||
|
+
دوشنبه 20 فروردین1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||