|
|
|
|
|
مانشێت نیوز تایبه‌ت: سه‌ره‌نجام یاشار بویوک ئانیت، ئه‌مڕۆ له کۆنفرانسه چاوه‌ڕوان کراوه‌که‌ی دا ڕایگه‌یاند که هێرش کردنه سه‌ر کوردستان پێویسته و ئه‌گه‌ر ئیڕاده‌ی سیاسی بریار بدات، ئێمه به سه‌رجه‌م هێزێکمانه‌وه و به زۆرتریش ئاماده‌ی هێرشین. "یاشار بویوک ئانیت"، سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیا ئه‌مڕۆ هاته به‌ڕده‌م مێدیاکان و له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی دا وێڕای باسی چه‌ند خاڵی گرینگ وه‌کو "لێدوانه‌کانی مه‌سعوود بارزانی"، "هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری"، "کێشه ی پ.ک.ک" و "هێرش بۆ کوردستان"، کرد و ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستیشی سه‌باره‌ت به هه‌واڵی ده‌نگۆی ئه‌نجامی دوو کوده‌تا له ساڵی 2004 دا ئه‌نجام دا. یاشار بویوک ئانیت سه‌ره‌تا له قسه‌کانی دا وێڕای ئاماژه به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ر پێکدادانه‌کان له‌گه‌ل پ.ک.ک دا وتی: پێویسته قۆڵه‌کانی سیاسی و ئابووری پ.ک.ک، بقرتێندرێ و هه‌روه‌ها هیوایی ئه‌م پارته بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی تێک بشکێندرێ چونکه له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا هیواداریه‌ک له گه‌یشتن به ئامانج له نێو ئه‌م گرووپه په‌یدا بووه. بویوک ئانیت له باسی پ.ک.ک دا سێ خالی گرینگی هێنایه به‌ر باس و گوتی: باشووری کوردستان بۆ پ.ک.ک ، شوێنی نیشته‌جێ بوون و ژیان، لۆژێستیک و بینینی په‌روه‌رده‌یه تورکیا بۆ پ.ک.ک مه‌یدانی شه‌ره ئه‌ورووپاش، پێگه‌ی ته‌ئمینی ئابووری و پشتیوانی سیاسی و مادی پ.ک.ک‌یه. بویوک ئانیت کێشه‌ی پ.ک.ک و زه‌ره‌رمه‌ندی تورکیایی به سێ هۆکار به‌سته‌وه:
بارزانی و لێدوانه‌کانی، پێویستی هێرش بۆ کوردستان لێدوانه‌کانی بارزانی به هیچ شێوه قه‌بووڵ ناکرێ و له حه‌دی ئه‌و دانیه. بارزانی له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه پشتیوانی لێده‌کرێ. ئه‌رته‌ش له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که پێویسته ئۆپێراسیۆنێکی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان، بکرێ به‌ڵام بۆ ئه‌م یه‌که سیاسی کاره‌کان ده‌بی یاسا بۆ ئه‌مه دابنێن. سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیا هاته سه‌ر باسی باشووری کوردستان و ده‌ستووره‌که‌ی و به‌م شێوه به‌ڕده‌وام بوو: کوردستان یاسایه‌کی فیدراتیڤی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاته‌که به شێوه‌ی کۆنفدراڵیه و له داهاتوویه‌کی نزیک دا ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی زۆره هه‌ر ئێستاش ستاتویه‌کی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، پارله‌مان، بانگهێشتی میسیۆنه ئه‌ورووپیه‌کان، ئاڵایی تایبه‌ت، مارشی نیشتمانی و ئه‌ڕته‌شی خۆی.
سه‌رکۆماری و چۆنیه‌تی که‌سی سه‌رکۆمار سه‌رکۆمار پێویسته به دل و به کرده‌وه، لایه‌نگری و پێداگری له سه‌ر بنه‌ماکانی کۆماریه‌ت، سۆسیال دێموکراسی بویوک ئانیت سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی کوده‌تا له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه وتی که له ئارشیڤ و له به‌ڵگه‌کانی سه‌رفه‌رمانداری گشتی ئه‌رته‌سی تورکیا دا هیچ جێپێیه‌ک و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌م ئیدعایه‌نیه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی که چه‌ند ساڵه له هه‌موو لایه‌که‌وه وبه بیانووی یه‌کێتی ئه‌ورووپاش، ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڕته‌ش و هێزه چه‌کداره‌کان که‌م بکه‌نه‌وه و ئه‌رته‌ش بڕووخێنن و ساز کردنی ده‌نگۆی کێشه‌ی شه‌مزینان، ئاتابه‌یله‌ر و مه‌سه‌له‌ی کوده‌تا، به‌شێکن له‌م هه‌وڵانه. |
||
|
+
پنجشنبه 23 فروردین1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||