|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که له ئاکامی ئۆپێراسیۆنی 20هه‌زار سه‌ربازی تورک دا له ناوچه‌کانی چه‌ولیک و ده‌رسیم، 7 ئه‌فسه‌ر و به گشتی 23 سه‌ربازی تورک کوژراون و 4 گه‌ریلاش شه‌هید بوونه. ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نه و ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که له ئاکامی ئۆپێراسیۆێکی به‌ڕفراوان دا که زیاتر له 20 هه‌زار سه‌ربازی تورک تێیدا به‌شدار بوون و چه‌ندین کاتژمێری خایاند و تێیدا کۆمه‌ڵێک چه‌کی قه‌ده‌غه کراویش به‌کار هێندرا، 7 ئه‌فسه‌ر و به گشتی 23 سه‌ربازی تورک کوژران و 4 گه‌ریلایی کوردیش گیانیان له‌ده‌ست دا. به گوێره‌ی هه‌په‌گه، ئه‌م ئۆپێراسیۆنه له 7ی نیسانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و له 8ی نیسان به پێکدادانی قورس له ده‌رسیم، چه‌ولیک، ئه‌رزه‌نجان، ئه‌لعه‌زیز و به به‌شداری کۆمه‌ڵێکیش جاش و 6 هێلیکۆپته‌ری کۆبرا و 30 هێلیکۆپته‌ری سکۆرسکی، درێژه‌ی په‌یدا کرد. ئه‌م هێلیکۆپته‌رانه له ناوچه‌کانی یه‌دی‌سو، پولومور، باغیر، ق هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که ئۆپێراسیۆنه‌کان به‌رده‌وامن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌س هه‌یه که ئه رته‌سی تورکیا به جێگیر کردنی زیاتر له 250 هه‌ار سه‌رباز و سه‌دان تانک و زرێپۆش، له سنووره‌کانی ئێران و کوردستان، هێرشێک بکاته سه‌ر ئه‌ودیوی سنوور. |
||
|
+
شنبه 25 فروردین1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||