|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: زانرا که 10 گه‌ریلایی شه‌هیدی پ.ک.ک له بنکه‌ی سه‌ربازی هۆزاتی سه‌ر به ده‌رسیم، ڕاگیراون و ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان ناکرێنێه‌وه و ئه‌رته‌ش ده‌یه‌وێ هه‌موو جه‌نازه‌کان هه‌ر له‌م شاره بنێژێ. به گوێره‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌کان له ده‌رسیم، فه‌رمانده‌یی له‌شکری لقی "هۆزات" سه‌ر به ده‌رسیم پێوه‌ندی به شاره‌داری ئه‌م شارۆچکه‌وه گرتووه و پێی ڕاگه‌یاندووه که 10 ته‌رمی گه‌ریلایی شه‌هیدی پ.ک.ک له بنکه سه‌ربازیه‌که‌نه و ڕاده‌ستی بنه‌ماله‌کانیان ناکاته‌وه و بۆیه‌ش داوایی له شاره‌داری کردووه که مه‌زاریان بۆ هه‌ڵقه‌نن و له‌م شارۆچکه‌یه بیاننێژن. له لایه‌ک ئه‌رته‌ش و مێدیاکانی تورکیا ئیدعا ده‌که‌ن که له شه‌ر وپێکدادانه قورسه‌کانی حه‌وتووی ڕابردوو دا له به‌رزاییه‌کانی هۆزاتی سه‌ر به ده‌رسیم که 10 هه‌ار سه‌ربازی تورک به‌شداریان تێدا کرد، 10 گه‌ریلایی پ.ک.ک کوژراون و به‌رپرسانی هه‌په‌گه‌ش زانیاری ڕوونیان له‌م بارگه‌وه نه‌داوه و ته‌نیا ده‌ڵێن که له ئاکامی چه‌ند شه‌رێکی قورس دا هه‌ردوو لا خه‌ساری گیانیان به‌رکه‌وتووه. |
||
|
+
چهارشنبه 29 فروردین1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||