|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: له دوو رۆژ دا، 10 گه‌ریلایی پ.ک.ک که له ئاکامی ئۆپێراسیۆنی 20 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورکیا دا له ناوچه‌ی هۆزاتی ده‌رسیم، شه‌هید ببون، هه‌ر له‌م شوێنه‌ش به خاک ئه‌سپێردران. فه‌رمانده‌یی ئه‌رته‌شی تورکیا له شارۆچکه‌ی هۆزاتی ده‌رسیم، ڕێگه‌ی نه‌دا که ته‌رمی ئه‌م گه‌ریلایانه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان بکرێته‌وه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ، داوایی له شاره‌داری ئه‌م شارۆچکه‌یه کرد که ته‌رمه‌کان بنێژێ و دوێنێ 7 و ئه‌مڕۆش ته‌رمی 3 شه‌هیده‌که‌ی تری هه‌په‌گه، له هۆزات به‌خاک ئه‌سپێردران. "خه‌لیل ئاته‌ش" و به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی هاولاتی یه‌کسانی شاری ده‌رسیم که ویتیستیان به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمه‌کان بوون، سه‌ره‌تا له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه ئیزنیان پێنه‌درا، به‌ڵام پاشان، ناوبراوان خۆیان گه‌یانده گۆڕستانه‌که و به‌شداری به‌خاک ئه‌سپاردنی سێ گه‌ریلایی هه‌په‌گه بوون. شایانی باسه که حه‌وتووی ڕابردوو، 20 هه زار سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورکیا، به پشتیوانی چه‌ند هێلیکۆپته‌ر و ده‌یان تانک و زرێپۆش له بڵیندایی و دارستانه‌کانی ناوچه‌ی هۆزاتی ده‌رسیم، ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوانیان به‌ڕێوه‌بردم که له ئاکامی دا 10 گه‌ریلایی پ.ک.ک و ده‌یان سه‌ربازی تورک کوژران. |
||
|
+
پنجشنبه 30 فروردین1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||