|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو ڕایگه‌یاند که حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێ "حه‌سه‌ن ئاتماجا" ناسراو به "فه‌رحان"، که ئه‌ندامێکی باڵایی پ.ک.ک‌یه، ڕاده‌ستی تورکیا بکاته‌وه. سه‌رچاوه‌که به ماڵپه‌ری ئاڤێستایی ڕاگه‌یاندوو که "حه‌سه‌ن ئاتماجا"، له ساڵی 2000 و 2001 دا، نوێنه‌ری پ.ک.ک له ئه‌لمانیا بووه و هه‌ر به‌م سوچه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه کرابوو و پاشان له ساڵی 2004 دا کاتێک ده‌یه‌ویست له ئه‌رمه‌نستانه‌وه بچێته ئه‌ڵمانیا ده‌زگیر کراوه. "حه‌سه‌ن ئاتماجا" که ئێستا له گرتووخانه‌یه‌کی ئاڵمانی فیدرال له شاری فرانکفۆرت دا ڕاگیراوه، به داخوازی به‌رپرسانی قه‌زایی تورکیا، بڕیاره ڕاده‌ستی ئه‌م وڵاته بکرێته‌وه. |
||
|
+
شنبه 1 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||