|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: ئۆپێراسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا سه‌ره‌رایی به‌ڕده‌وامی ئاگربه‌ستی پ.ک.ک له کوردستان درێژه‌ی هه‌یه و له چه‌ولکی، بوو به هۆی کوژران و بریندار بوونی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێکی تورک. که‌ناڵی سی‌ئێن‌ئێن تورک ڕایگه‌یاند که له ئاکامی ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوانی ئه‌رته‌شی تورکیا له ئاوایی "بایراملی"ناوچه‌ی "گه‌نج"ی سه‌ر به "چه‌ولیک"، ئه‌فسه‌رێک کوژراو سه‌ربازێکی تورکیش له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێندراو دا بریبندار بووه. له هه‌مان کات دا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل، ناوی 12 گه‌ریلایه‌ی ڕاگه‌یاند که له ئاکامی ئۆپێراسیۆنه 20 هه‌زار که‌سیه‌که‌ی ئه‌رته‌شی تورکیا دا دژ به هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل له 14 ئه‌م مانگه هاتبۆ ئاراوه و تێیدا 23 سه‌ربازی تورکیش کوژرابوون.
|
||
|
+
یکشنبه 2 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||