|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: له ئاکامی ئۆپێراسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا له چیاکانی گاباری شرنا‌خ و به‌رزایه‌کانی هاتایی دا ئه‌فسه‌رێک و سه‌ربازێکی تورک کوژران. که‌نالی سی‌ئێن ئێن تورک ڕایگه‌یاند که له ئاکامی شه‌روپێکدادانی ئه‌رته‌ش و گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له چیایی گاباری شڕنا‌خ دا ئه‌فسه‌رێکی تورک کوژرا و سه‌ربازێک بریندار بوو. له چیاکانی کوپه‌داغ و گاباریش ئۆپێراسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌ش بێ بڕانه‌وه به‌رده‌وامن. له لایه‌کی تره‌وه، له چیاکانی ئامانۆسی سه‌ر به ناوچه‌ی هاسایی، هاتایی، شه‌رێک له نێوان گه‌ریلاکانی کورد و سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی تورکیا هاته ئاراوه و له ئاکام دا سه‌ربازێکی تورک کوژرا. ئه‌وه له کاتێک دایه که هێزی پاراستنی گه‌ل ئێستاش ئاگربه‌سته‌که‌ی ده‌وام ده‌کات و دوکتۆر باهۆز ئه‌رداڵ سه‌رفه‌رمانداری باڵی نیزامی پ.ک.ک، ڕایگه‌یاند که ئه‌رته‌شی تورکیا سه‌ره‌رایی ئه‌وه که به هه‌زاران عه‌سکه‌ر هه‌وڵی پاکتاوی پ.ک.ک ده‌کات، به‌ڵام سه‌رناکه‌وێ و قه‌ت کێشه‌ی کورد به ڕێگه‌ی سه‌ربازیه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت. |
||
|
+
سه شنبه 4 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||