|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: مێدیاکانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که له ئاکامی دوو ئۆپێراسیۆنی جیاواز له ئاگری و شرنا‌خ دا، دوو سه‌ربازی تورک کوژراون. به گوێره‌ی سه‌رچاوه تورکیه‌کان، رۆژی هه‌ینی له داوێنی چیایی ئاگری و پاشان له به‌رزایه‌کانی چیایی گابار له شڕنا‌خ، ئۆپێراسیۆنی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت که له ئاکامیان دا دوو سه‌ربازی تورک کوژراون. ئه‌وه له کاتێک دایه که ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل، ڕاده‌گه‌یێنێ که له مه‌ودایی ئۆپێراسیۆنه‌کانی نێوان 15 تا 25ی ئه‌پریل، له باکووری کوردستان دا به گشتی 17 ئه‌فسه‌ر وسه‌ربازی تورک کوژراون و دوو گه‌ریلایی پ.ک.ک‌ش شه‌هید بوونه. به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی هه‌په‌گه، له ئاکامی ئۆپێراسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا له چیاکانی گاباری شڕنا‌خ و به‌ستا و چیایی چۆلته‌ری ده‌رسیم، که تێیاندا ئه‌رته‌شی تورکیا ده‌یان هه‌زار سه‌رباز و هێلیکۆپپته‌ری شه‌ڕکه‌ری سکۆرسکی به‌کارهێناوه و ده‌یان تانک‌و زرێپۆشیش به‌شداریان تێدا کردووه و به‌ڵام له ئه‌نجامیان دا 17 سه‌رباز که له ناویان دا چه ند ئه‌فسه‌ری ت شایانی باسه ئه‌م شه‌ر و پێکدادانانه‌ی نێوان ئه‌رته‌شی تورکیا و پ.ک.ک له کاتێک دایه که پ.ک.ک به‌رده‌وامه له ئاگربه‌سته یه‌کلایه‌نه‌که‌ی و تورکیاش به بیانووی پ.ک.ک و گووشار هێنان بۆ سه‌ر کوردستان زیاتر له 250 هه‌زار سه‌رباز و ده‌یان هێلیکۆپته‌ر و سه‌دان زرێپۆشی له کوردستانی باکوور جێگیر کردووه.
|
||
|
+
شنبه 8 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||