|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: باڵی نیزامی پ.ک.ک، هێزی پاراستنی گه‌ل، بیلانچۆی شه‌ر وپێکدادانه‌کانی مانگی ئه‌پریل(نیسان)ی 2007ی ئاشکرا کرد که له ئاکامی 68 ئۆپێراسیۆن و 62 شه‌ر دا، 119 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری تورک کوژراوه و 22 گه‌ریلایی پ.ک.ک‌ش شه‌هید بوونه. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل، باڵی سه‌ربازی پ.ک.ک، له هه‌واڵێک دا ئاشکرایی کرد که له میانه‌ی مانگی ڕابردوو دا ئه‌رته‌شی تورکیا 68 ئۆپێراسیۆنی له باکووری کوردستان و ناوچه سنووریه‌کان به‌رێوه‌بردووه و له ئاکامی دا 62 شه‌ر و پێکدادانی لێکه‌وتۆته‌وه و له‌مانه‌ش ئاکامی خه‌ساری گیانی 42 ئۆپێراسیۆن ده‌زانرێ و له 20 سه‌ری تر زانیاری ته‌واو له‌به‌ر ده‌ست دانیه. له هه‌ما 40 شه‌ر وپێکدادانیش دا 13 ئه‌فسه‌ر و به گشتی 119 سه‌ربازی تورکیا کوژراوه و 37 عه‌سکه‌ریش بریندار بووه و 4 کامیۆنی سه‌ربازیش له‌ناوچوونه. جگه‌له‌مانه، یه‌ک قه‌بزه "بی‌که‌ی‌سی BKC" و یه‌ک قه‌بزه G-3، که‌وتۆته ده‌ستی گه‌ریلاکان و به داخیشه‌وه 22 گه‌ریلایی پ.ک.ک‌ش شه‌هید بوونه. شایانی باسه که ئه‌م ڕێژه ئۆپێراسیۆنه‌ی ئه‌رته‌شی تورکیا له باکووری کوردستان له کاتێک دا دێته ئاراوه که پ.ک.ک له دۆخی ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه دایه و تورکیاش به 250000 سه‌رباز و سه‌دان تانک و زرێپۆش و فڕۆکه‌وه، ئاماده‌سازی و هه‌ره‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باشووری کوردستان ده‌کات.
|
||
|
+
دوشنبه 10 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||