|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که له ئاکامی شه‌ر و پێکدادانێک دا له جیایی ئاگری 3 سه‌ربازی تورک کوژراون و 2ی تر بریندار بوونه و گه‌ریلایه‌کیش شه‌هید که‌وتووه. به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئاکامی ئۆپێراسیۆنی ئه‌رته‌شی تورکیا له داوێنی چیایی ئاگری دا له 29ی ئه‌پریل، 3 سه‌ربازی تورک که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ر بووه کوژراوه و 2ی تریش بریندار بوونه و له لیجه‌ی ئامه‌دیش ئه‌فسه‌رێکی تورک گوژراوه. هه‌ڕوه‌ها له‌م شه‌ر و پێکدادانانه‌دا گه‌ریلایه‌ک به ناوی "ئیبراهیم یوسف" خه‌ڵکی که‌تووڵی خۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، شه‌هید بووه و له لایه‌کی تره‌وه له ناوچه‌کانی سێرت، چه‌ولیک، شڕنا‌خ، ئاگری و بڵیندایه‌کان و ناوچه دارستانیه‌کانی ئامه‌د، ئۆپێراسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا به‌رده‌امن.
|
||
|
+
شنبه 15 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||