|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوو دا گرووپێکی تیرۆریستی ئه‌له‌کترۆنی تورک، دوو ماڵپه‌ڕی پارتی ئازادی کوردستان و ماڵپه‌ری "کوردستان نێت"یان هه‌ک کرد و ئاڵایی تورکیا و وێنه‌ی ئاتاوترکیان له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی یه‌که‌میان دانا. سه‌ره‌تا ماڵپه‌ری کوردستان نێت، که‌وته به‌ر هێرشی ئه‌له‌کترۆنی و به‌ڕێوه‌به‌رانی مالپه‌ره‌که، پێش ئه‌وه‌ی که تیرۆریستانی هێرش که‌ر بتوانن، هه‌مووی سێرڤێری ماڵپه‌ره‌که، تێکبده‌ن، به‌ره‌نگاری هێرشه‌که بوونه‌وه و ته‌نیا لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌کی هه‌ک کرا. له هێرشی دووهه‌م دا، ماڵپه‌ڕی پارتی ئازادی کوردستان له لایه‌ن گرووپێکی تورک به ناوی "تورکانی 1923"وه هه‌ک کرا و لاپه‌ره‌ی ده‌سپێکی ماڵپه‌ڕه‌که، وێنه‌ی ئاتاتورک، ئاڵایی تورکیا و سروودی نیشتمانی ئه‌م وڵاته‌ی به ده‌نگ و نووسراوه له‌سه‌ر داندرا و تێدا گووتراوه که "ئه‌م ماڵپه‌ره پێوه‌ست به نیشتمان و خاکی تورکیا بۆته‌وه". شایانی باسه که تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورک، چاویان به خه‌باتی ئه‌نته‌رنێتی کوردانیش هه‌ڵنایه و له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو دا ده‌یان مالپه‌ڕی کوردی‌یان هه‌ک کردووه که "ئاوێنه، لاوانی حدکا، هاوڵاتی، کوردیش ئینفۆ، پارله‌مانی کوردستان، ڕۆژهه‌ڵات، پارتی سه‌ربه‌ستی، ماڵپه‌ری عوسمان بایده‌میر، خۆرهه‌ڵات نیوز، پڕێسکورد ڕێنێسانس، ماڵپه ڕی عه‌دنان که‌ریم و هتد "، به‌شێکن له‌م ماڵپه‌ڕانه. |
||
|
+
سه شنبه 18 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||