|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: دوێنێ هه‌ینی ماڵپه‌ری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رته‌شی تورکیا ڕایگه‌یاند که ئێران 3 ئه‌ندامی پ.ک.ک‌یی له ڕێگه‌ی خالی سنووری ئه‌سه‌ن ده‌ڕه‌وه ڕاده‌ستی ژاندرمه‌ی تورکیا کردۆته‌وه. ماڵپه‌ری ناوه‌ندی ئه‌رته‌شی تورکیا له هه‌اڵێک دا ئاشکرایی کرد که دوێنێ کۆماری ئیسلامی 3 ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان له ڕێگه‌ی خاڵی سنووری سێروێ- ئه‌سه‌ن ده‌ره، ڕاده‌ستی ژاندرمه‌ی تورکیا کردۆته‌وه. ئه‌م سێ ئه‌ندامه‌ی پ.ک.ک مه‌زه‌نده ده‌کرێ که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌زگیر کرابن و ئه‌م جاره ڕاده‌ستی تورکیا کرانه‌وه و له‌م وڵاته‌ش ڕێوشوێنی توندی دادگاییان بۆ ڕه‌چاو ده‌کرێ. شایانی باسه که له‌م مانگانه‌ی دوایی دا کۆماری ئیسلامی ڕێژه‌یه‌کی زۆری له ئه‌ندامانی پ.ک.ک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌کان کردووه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که به هۆی هاوپه‌یمانی ستراتێژیکی دوو وڵات سه‌باره‌ت به پ.ک.ک و کێشه‌ی کورد به گشتی، یه‌ک به دوایی یه‌ک ڕاده‌ستی تورکیایان بکاته‌وه. |
||
|
+
شنبه 22 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||