|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: هێزی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند که له ئۆپێراسیۆنی 10ی مانگ دا له ئۆڤاجیکی سه‌ر به ده‌رسیم، هێزه‌کانی گه‌ریلا هێلیکۆپته‌رێکی جۆری سکۆرسکی ئه‌رته‌شی تورکیایان به‌رداوه‌ته‌وه. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاند و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل، باڵی چه‌کداری پ.ک.ک، ئاسکرایی کرد که له گه‌ریلاکانی کورد له ڕێکه‌وتی 10ی مانگی بانه‌مه‌ڕ دا له نیزێک قه‌ره‌قۆڵی چامبوولاکی سه‌ر به ئۆڤاجیکی ده‌رسێم، هێلیکۆپته‌رێکی جۆری سکۆرسکی ئه‌رته‌شی تورکیا که به‌شداری ئۆپێراسیۆنه‌که بووه، به‌ریان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام له چاره‌نووسی سه‌ربازانی نێو هێلیکۆپته‌ره‌که زانیاری ته‌واویان نیه. هه‌په‌گه ڕاشی گه‌یاند که هێرشی کردۆته سه‌ر قه‌ره‌قۆڵێکی هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش له هه‌مان ناوچه، 2 سه‌ربازی تورک بریندار بوونه. له لایه‌کی تره‌وه، زیاتر له 60 هه‌زار سه‌ربازی تورکیا به سه‌دان تانک و زرێپۆش و ده‌یان هێلیکۆپته‌ری کۆبرا، سکۆرسکی و شه‌رکه‌ری جۆری تر، له هه‌رێمه‌کانی شڕنا‌خ، سیلۆپی، چه‌ولیک و ده‌رسیم و ئامه‌د، له ژێر چاوه‌دێری فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی زه‌وینی ئه‌رته‌شی تورکیا، سه‌رقاڵی ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنن و گوردانێک له تانکه‌کانی ئه‌رته‌ش له نیزێک خاڵی سنووری و گومرگی برایم خه‌لیل جێگیر کراون. |
||
|
+
دوشنبه 24 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||