|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: هێزی پاراستنی گه‌ل له به‌یاننامه‌یه‌ک دا ئاشکرایی کرد که له به‌ربه‌ره‌کانی هێرشی 50 هه‌زاری سه‌ربازی تورکیا دا بۆ سه‌ر کوردستان، له ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوو دا لانی که‌م 25 عه‌سکه‌ری تورکیان کوشتووه و 9شیان بریندار کردووه. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل له به‌یاننامه‌یه‌ک دا ئاشکرایی کرد که له به‌رانبه‌ر هێرشه هه‌مه لایه‌نه‌کانی ده‌یان هه‌زار سه‌رباز و تانک و زرێپۆش و هێلیکۆپته‌ری سه‌ربازی، جوابی داگیرکه‌ریه‌کانیان داوه‌ته‌وه. له ڕۆژی 18ی مانگ دا هێزه‌کانی گه‌ریلا هێرشیان کردۆته سه‌ر چه‌ند کامیۆنی هه‌ڵگری سه‌ربازانی تورک له جاده‌یی نێوان ئامه‌د، چه‌ولیک و له به‌رزایه‌کانی ئه‌م شوێنانه تووشی شه‌ر پێکدادانێکی قورس بوونه و چه‌ند کامیۆنیان کردۆته ئامانجی هێرشه‌کانیان و سه‌ره‌نجام 14 سه‌ربازی تورکیان کوشتووه و کۆمه‌ڵێکی تر برینداری لێکه‌وتۆته‌وه. له هه‌مان ئۆپێراسیۆن دا دوو هێلیکۆپته‌ری کوبراش به‌شداریان کردووه و کۆمه‌ڵێک شوێنیان له به‌رزایی و دارستانه‌کانی نێوان ئامه‌د و چه‌ولیک بۆردومان کردووه و ڕێگه‌ی نێوان دوو شاریشیان بۆ چه‌ند کاتژمێر به سه‌ر هاتووچۆ دا قه‌پات کردوه. له ڕۆژی 19ی مه‌ی دا، له ناوچه‌ی قومریک سه‌ر به لیجه‌ی ئامه‌د، شه‌رێک هاته ئاراوه و 2 عه‌سکه‌ری تورک له ئاکامی دا کوژران و 6ی تریش بریندار بوون و گوازرانه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی عه‌سکه‌ری ئامه‌د. هه‌په‌گه ئه‌م هێرشکردنه‌ی خۆی بۆ سه‌ر ئه‌رته‌شی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گووشار و زه‌ختی فراوانی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر گه‌لی ناوزه‌د کرد. له هه‌مان ڕۆژ، وه‌ڵامی هێرشێکی ئه‌رته‌ش له چیایی گاباری شڕنا‌خ درایه‌وه و گه‌ریلاکانی پ.ک.ک 4 سه‌ربازی تورکیان کوشت و 3ی تریشیان بریندار کرد و له ئۆپێراسیۆنه‌که‌ی هه‌په گه هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ئاماژه به ئۆپێراسیۆنێکی ئه‌رته‌ش له دێرسیم ده‌کات که 10ی مه‌ی ڕوویدا و ده‌ڵێ که هۆزاتی سه‌ر به ئۆڤاجیکی ئه‌م شاره‌ش، ئۆپێراسیۆنه‌کان شه‌ری قورسی لێکه‌وتۆته‌وه و 5 عه‌سکه‌ری تورک هیلاک بوونه. ته‌نیا له‌م شه‌ره دابووه که گه‌ریلایه‌کی سه‌ر به هێزی پاراستنی گه‌ل شه‌هید بووه.
|
||
|
+
دوشنبه 31 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||