|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێنراو له ناوچه ی"ده‌ره‌ی به‌ستله‌ر"ی شڕنا‌خ، 6 سه‌ربازی تورک که سێیان ئه‌فسه‌رن کوژران و 10ی تریش بریندار بوون و ده‌گوترێ ڕه‌وشی تاقمێک له برینداره‌کان سه‌خته. دوو ڕۆژ دوایی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره که 106 قوربانی لێکه‌وته‌وه، ئه‌رته‌سی تورکیا په‌ره‌ی به ئۆپێراسیۆنه‌کانی له باکووری کوردستان دا و تابووره‌کانی تانکی جه‌زیری پاڵیان وه سنووری کوردستان دا و له شڕناخیش مینێکی چێندراو به ڕووی گرووپێک سه‌ربازی تورک دا ته‌قیه‌وه و له ئاکام دا 3 ئه‌فسه‌ر و به گشتی 6 سه‌ربازی تورک کوژران و 10ی تر بریندار بوون. زانرا که له ناوچه‌ی "ئه‌لڕووح"ی سێرت، به‌م هۆیه که سووکایه‌تی به جاشێک کراوه، 9 جاشی تریش بۆ پڕۆتیستۆیی دۆخه‌که، چه‌که‌کانیان ڕاده‌ستی ژاندرمه‌ی تورکیا کردۆته‌وه و ده‌ستیان له جاشه‌تی هه‌ڵگرتووه.
|
||
|
+
چهارشنبه 2 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||