|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: ئه‌مڕۆ به‌یانی ماڵپه‌ڕی گوڤارى گوڵانى که ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه مه‌كته‌بى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، له لایه‌ن تیرۆریستانی ئه‌له‌کتڕۆنی تورکه‌وه، هه‌ک کرا و وێنه‌یه‌کی ئاتاتورکی به خیتابه‌یه‌کی فاشیستانه‌وه له سه‌ر لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می داندرا. گوڵان، ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی ڕۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌ییه که به‌ڕده‌وام جوابی توندی داوه‌ته‌وه به هه‌ر چه‌شنه هێرشێکی چاوه‌ڕوانکراوی تورکیا بۆ کوردستان و له لایه‌کی تریش هه‌وڵی لێک نزیک کردنه‌وه ی دوو گه‌لی کورد و تورکی داوه. تیرۆریستانی ئه‌له‌کتڕۆنی ئه‌مجاره‌ش، چاویان به چالاکی و خه‌باتی ئه‌نته‌رنه‌تی کوردان هه‌ڵنه‌هات و ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌سیان هه‌ک کرد. شایانی باسه که پێشتر ماڵپه‌ره‌کانی "ئاوێنه، لاوانی حدکا، هاوڵاتی، کوردیش ئینفۆ، پارله‌مانی کوردستان، ڕۆژهه‌ڵات، پارتی سه‌ربه‌ستی، ماڵپه‌ری عوسمان بایده‌میر، خۆرهه‌ڵات نیوز، پڕێسکورد ڕێنێسانس، ماڵپه ڕی عه‌دنان که‌ریم و کوردستان نێت، پارتی ئازادی کوردستان و هتد " له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه هه‌ک کرابوون.
|
||
|
+
دوشنبه 7 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||