|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که ئاگاداری بوونی ئه‌م چه‌کو ته‌قه‌مه‌نیانه له ناو ئه‌م شه‌مه‌مه‌نده‌فه‌ره دا بووه، که گه‌ریلاکانی پ .ک.ک ته‌قاندیانه‌وه و ئه‌مه‌ش سکانداڵێکه و گه‌مه‌ی چه‌په‌ڵانه و پێوه‌ندی‌گه‌لی شاراوه‌ی نێوان تورکیا و ئێران نیشان ده‌دات. ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند که "هه‌په‌گه حاکمه به سه‌ر ئه‌م جموجۆڵه سه‌ربازی و ئیستخباراتیانه‌ی ناوچه و کوردستان و توانایی هه‌واڵگری باشی هه‌یه و له پێشه‌وه ئاگادار بووه که شه‌مه‌نده‌فه‌ری هێرش بۆکراو له لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه، چه‌ک، ڕۆکێت و ته‌قه‌مه‌نی ئێرانی تێدایه که به‌ره‌وه سووریا ده‌چێت و تورکیاش ئاگاداری ئه‌مه بووه و ئه‌م ڕووداوه په‌رده‌ی له سه‌ر پێوه‌ندیه‌کانی شاراوه‌ی سێ وڵات دژ به کورد هه‌لگرت". هه‌په‌گه هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که باس له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه له لایه‌ن پ.ک.ک به ده‌ستوور و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا ده‌کات و بزووتنه‌وه‌که‌یان به دووره له‌م تۆمه‌تانه و ته‌نانه‌ت پشتیان به توانایی سه‌ربازی و ئیستخباراتی خۆیان به‌ستوووه و ئه‌م هێرشه‌یان ئه‌نجام داوه و بوونه‌ته هۆی ئاشکرابوونی سکاندالێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تورکیا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 25ی مه‌ی، هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل 8 واگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێکیان له ناوچه‌ی گه‌نجی سه‌ر به چه‌ولیک، ته‌قانده‌وه و پاشان ئاشکرابوو که 279 سه‌کۆی ئاویشتنی رۆکێت، 1032 ده‌نک گوله هاوه‌ن، 762 چه‌کی قه‌ناسی تایبه‌ت به تیرۆر، 54 چ پاش ئاشکرابوونی ئه‌م ڕێژه له چه‌کو ته‌قه‌مه‌نیه سێناریۆیی جیاواز باسیان لێوه‌کرا، بۆ وێنه ده‌گوترێ که ئه‌مانه له ئێرانه‌وه بۆ سووریا ناردراوه و تورکیا ئاگاداره و هه‌روه‌ها به عه‌کسه‌وه بێ ئاگاداری تورکیا ئه‌مانه بۆ حیزبوڵا نێردراوه و به‌ڵام له‌مانه گرینگتر ئه‌م باسه هاته ئاراوه که هه‌په‌گه به ئه‌مر و پێشنیاری ئه‌مریکا ئه‌م هێرسه‌ی ئه‌نجامداوه. |
||
|
+
پنجشنبه 10 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||