|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: کۆنگره‌ی گه‌ل که له پارته‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمۆنی پ.ک.ک پێکهاتووه له میانه‌ی ڕۆژانی 16 تا 22 ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ 5مین کۆنگره‌ی باڵایی خۆی له هه‌رێمی پاراستنی میدیا ساز کرد و له ئاکام دا ناوی کۆما کۆمه‌لانی کوردستان، به "کۆما جڤاکێن کوردستان" گۆڕدرا. کۆنگره‌که به به‌شداری زیاتر له 200 نوێنه‌ر له پارت و ڕێکخراوه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و ئه‌ورووپا، قه‌ڤقاز له چیاکانی قه‌ندیل پێکهات و له کۆتایی دا 30 که‌س وه‌کو ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی ڕێبه‌ری هه‌ڵبژێردران که دیسانیش "موراد قه‌ره‌یه‌لان" وه‌کو سه‌رۆکی "کۆما جیڤاکێن کوردستان" و وه‌کو پێشووتریش "زوبه‌یر ئایدار" وه‌کو سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل هه‌ڵبژێندرانه‌وه. له کۆنگره‌که‌دا باس ئه‌م خاڵانه‌ی ژێر، ڕاوه‌سته و نقاشی تایبه‌ت له سه‌ر کرا:
ئه‌رته‌ش له نه‌ته‌نیا جوابی ئاگربه‌ستی نه‌داوه‌ته‌وه به‌ڵکو پاش ئاگربه‌سته‌که‌ی پ.ک.ک هێرشه‌کانی چڕتر کردووه و به‌رده‌وامیشه له‌م سیاسه‌ته‌ی. به‌لاغی کۆتایی کۆنگره‌ی گه‌ل باس له‌مه ده‌کات که ئه‌گه‌ر بێت، ژه‌هراوی کردن و ره‌وشی گیرانی ئاپۆ چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، هێرشه‌کان ڕانه‌گیرێن و گووشار بۆ سه‌ر گه‌ل و دامه‌زراوه دێمۆکراتیکه‌کان کۆتایی پێ نه‌یه‌ت، ئێمه ناچار ده‌بین که دیسان به ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ و کۆتایی به ئاگربه‌ست، سیسته‌م و ده‌ستکه‌وت و به‌هاکانمان بپارێزین و گشت به‌رپرسیارێتیه‌کانی ده‌س به گوێره‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی فوراتیش، هه‌روه‌ها له کۆنگره‌که‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی "عه‌بدوڵا ئۆجالان"، ڕێبه‌ری گیراوی پ.ک.ک له گرتووخانه، وه‌ک ڕاپۆرتی کۆنگره‌که په‌سه‌ند کرا، په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌کانی کوردستان، هه‌رێمه‌که و جیهان تاوتوێ کراون و بانگه‌وازیش کراوه که به مه‌به‌ستی هه‌رچی زیاتر یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی نێوان کوردان "کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی" پێکبهێنرێت.
|
||
|
+
شنبه 12 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||