|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: هێزی پاراستنی گه‌ل، باڵی چه‌کداری پ.ک.ک له هه‌واڵێک دا، بیلانچۆی شه‌ر و قوربانیه‌کانی مانگی مه‌ی ئاشکرا کرد که له ئاکامی 97 ئۆپێراسیۆن دا 102 عه‌سکه‌ر و ئه‌فسه‌ر و جاشی کوشتووه. به گوێره‌ی بیلانچۆیه‌که له مانگی مه‌ی دا، 67 ئوپه‌راسیۆن سه‌ربازی له لایه‌ن ئه‌رته‌شی تورکیاوه به‌ڕێوه‌چووه و له ئاکامی دا 59 شه‌ر و پێکدادان دا 90 عه‌سکه‌ری تورک، 8 فه‌رمانده‌ی پایه‌به‌رز، 3 جاش و 1 سیخوڕ به گشتی 102 هێزی چه‌کداری تورکیا کوژراون. هه‌روه‌ها 59 عه‌سکه‌ر، 2 فه‌رمانده، 3 پۆلیس و به گشتی 64 که‌س له ئه‌ندامانی چه‌کداری تورک بریندار بوونه. هێزی پاراستنی گه‌ل ڕاشیگه‌یاند که له‌م مانگه‌دا ته‌نیا 12 گه‌ریلا گیانیان له ده‌ست داوه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی ئێمه به پێی سه‌رچاوه‌کاننی خۆی هه‌په‌گه، ڕێژه‌ی کورژراوانی گه‌ریلا زیاتر له‌مه‌یه. شایانی باسه که پێشتر له بیلانچۆی مانگانه‌دا، زۆربه‌ی جار، بیلانچۆی شه‌ر و ئۆپێراسیۆن و قوربانیانی ئێران له‌گه‌ل پژاکیش باس ده‌کرا به‌ڵام ئه‌مجاره ته‌نیا ئاماژه به هه‌په‌گه کراوه.
|
||
|
+
شنبه 12 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||