|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: هه‌په‌گه، بالی چه‌کداری پ.ک.ک ڕایگه‌یاند که هیج پێوه‌ندیه‌کیان به کوژرانی ئه‌م 4 سیڤیله داربڕه نیه که له کوردستان کوژراون به‌ڵام گه‌ریلاکان 6 عه‌سکه‌ری تورکیان له‌م دوو رۆژه دا کوشتووه و 7یشیان بریندار کردووه. ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل له هه‌والێک دا ڕایگه‌یاند که گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له ئولو ده‌ڕه‌ی شرنا‌خ، که‌مینیان بۆ سه‌یاره‌یه‌کی سه‌ربازی تورک داناوه‌ته‌وه و له ئاکامی هێرشێکی دا 4 عه‌سکه‌ریان کوشتووه و 7 عه‌سکه‌ریشیان بریندار کردووه و ڕه‌وشی 4 له برینداره‌کان قورسه. له گوندیک و به‌ستایی چیایی چودی له شڕناخیش عه‌سکه‌رێکی تورک کوژراوه و یه‌کی تر بریندار که‌وتووه و جگه له‌مه‌ش له ئاکامی ئۆپێراسیۆنێکی شه‌مزینانی جۆڵه‌مێرگ دا، عه‌سکه‌رێکی تری تورکیان کوشتووه. هه‌په‌گه هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یێنێ که هێزه‌کانی ئه‌وان هیچ پێوه‌ندیه‌کیان به کوژرانی ئه‌م 4 سیڤیله نیه که حه‌وتووی ڕابردوو له دارستانه‌کانی چه‌ولیک (بینگول) کوژران. ئه‌رته‌شی تورکیا ئه‌م کوژراوانه خستۆته ئه‌ستۆیی پ.ک.ک.
|
||
|
+
یکشنبه 13 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||