|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: زانرا که گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له "چوکورجه"ی جۆڵه‌مێرگ هێلیكۆپته‌رێكی جۆری كوبرا له‌ده‌روبه‌ری بنكه‌ی سه‌ربازی گوندی "سه‌ره‌سه‌ڤه" خستۆته خواره‌وه و پاشان گۆیا بۆ ڕزگارکردنی سه‌ربازانی نێو هێلیکۆپته‌ره‌که، فڕۆکه‌یه‌کی F-16 تورکیا ناو سنووری کوردستانی بۆردومان کردووه. مالپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت که له ئه‌رته‌شی تورکیا نزیکه، ده‌لێ که گه‌ریلاکانی کورد، کۆبراکه‌یان له ناو سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان خستۆته خواره‌وه و پاشان فڕۆکه‌کانیF-16ی تورکیا بۆ ڕزگارکردنی سه‌رباز و فڕۆکه‌وانه‌کانی هێلیکۆپته‌ره‌که خاکی کوردستان و ئه‌م شوێنانه‌ی که مه‌زه‌نده ده‌کرێ، گه‌ریلایی لێبێ‌یان بۆردومان کرددووه. تا ئێستا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه ڕانه‌گه‌یاندراوه و سه‌رچاوه فه‌رمیه‌کانیش ورده‌کاری زێده‌تریان سه‌باره‌ت به هه‌واله‌که پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
|
||
|
+
سه شنبه 15 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||