|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" له دوایین هه‌لوێستی دا سه‌باره‌ت به هێرشی کوردستان به بیانووی پ.ک.ک گوتی: گه‌لۆ 5000 گه‌ریلایه‌که‌ی ناوخۆیی تورکیا له‌ناوچوونه که ئێمه هێرش بکه‌ینه ده‌ره‌وه‌یی سنوور بۆ 500 گه‌ریلاکه‌یی تری پ.ک.ک؟ ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت، ئاشکرایی کرد که ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له دوایین هه‌ڵوێستی دا لێدوانی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی داوه و به‌م شێوه که ده‌ڵێ: سه‌ره‌تا با 5 هه‌زار گه‌ریلاکه‌ی پ.ک.ک له ناو سنووره‌کانی تورکیا بکوژین، پاشان نۆره ده‌گاته ئه‌م 500 که‌سه‌ی که له ده‌ره‌وه‌یی سنووره‌کانن و سه‌باره‌ت به ڕاستبوون یا نه‌بوونی ئاماره‌که‌ش گوتی که بۆ وێنه من ئه‌مه ده‌ڵێم مه‌به‌ستم له ئاماری ڕاسته‌قینه نیه. ئه‌ردۆغان بڕیاری 1ی مارتی ساڵی 2003ی پارله‌مانی تورکیایی وه‌بیرهێناوه که تێیدا ئۆپۆزیسیۆن ده‌نگی به‌وه نه‌دابوو که ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا له ڕێگه‌ی تورکیاوه هێرش بکاته عێراق و سه‌ربازانی تورکیش به‌شداری ئۆپێراسیۆنی ئازادی عێراق بن و وتی: ئه‌و کات ئه‌مانه‌ی ئێستا باس له هێرشی کوردستان ده‌که‌ن، له کوێ بوون و بۆ ده‌نگی "نا"یان به هێرشه‌که دا؟ خۆ هێرش هه‌ر به قسه نابێ. ئاکامی سیاسی، سه‌ربازی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌مانه تاووتوێ ده‌که‌ین و پاشان به باشی بیرده‌که‌ینه‌وه و بڕیاری پێویست ده‌ده‌ین و ئۆپێراسیۆنی سه‌ربازی به دوایین ڕێگه ده‌بینین. ئه‌ڕدۆغان له له بنیایی ناوه‌ندی پارته‌که‌ی وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌وانانی ده‌داوه سه‌باره‌ت به هه‌لوێستی ژه‌نه‌راڵه‌کان و عه‌سکه‌ره خانه‌نشینه‌کانی دژه‌به‌ری هکومه‌ت وتی: کۆمه‌ڵێک ژه‌نه‌راڵی خانه‌نشین به‌ڕده‌وام له سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که که‌ش و هه‌وایه‌کی ده‌روونی ناهومێدانه له ولات بنه‌خشێنن و به توندی و به‌ده‌ر له سنووره‌کانی ئه‌ده‌ب، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر حکومه‌ت و کۆمه‌ڵگا ده‌ووروژێنن و تێناگه‌ن که لێدوانی له‌م شێوه له سه‌ر هه‌ستی هاوڵاتیان و ئێکۆنۆمی شوێنی نیگه‌تیڤ داده‌نێ. خۆ هێرش کردن بۆ سه‌ر پ.ک.ک به‌م شێوه نابێ.
|
||
|
+
سه شنبه 22 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||