|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌وال: ئاژانسی ده‌نگوباسی فورات له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ک له "کۆما جیڤاکێن کوردستان" ڕایگه‌یاند که جگه له "پاراستنی ڕه‌وا" و ئه‌ویش له کاتی هێرش کردنه سه‌رمان دا، هێزه‌کانی گه‌ریلا هێرشی سه‌ربازان و بنکه‌کانی ئه‌رته‌ش ناکه‌ن. ئاژانسی ڕۆیته‌رز و مێدیاکانی تورکیا هه‌واڵه‌که‌یان وه‌کو "هه‌والی به‌په‌له" و له ژێر ناوی "ئاگربه‌ستی دووباره‌یی پ.ک.ک" بڵاوکرده‌وه. کۆنسه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جیڤاکێن کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌ک دا ده‌ڵێت: له‌م دوایانه دا له ڕێگه‌ی مێدیاکانیشه‌وه ورووژاندنی کۆمه‌ڵگا له ئاستێکی به‌رز دا به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌م پڕۆسه‌ش دا رۆڵی سه‌ره‌کی ئه‌رته‌شی تورکیا ده‌یبینێ و سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌ش به لێدوانی پڵانڕێژکراو و به ئامانجه‌وه رۆژ به رۆژ زه‌مینه بۆ شه‌ر له کوردستان خۆشتر ده‌کات و ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ساری گیانی له هه‌ردوو لایه‌نی کورد و تورک. به‌یاننامه‌یی ک.ج.ک ده‌ڵێ: هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، پ.ک.ک له ڕۆژی یه‌کی نۆڤه‌مبه‌ری 2006ه‌وه ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندووه و به‌ڵام له‌م ڕۆژه‌وه ڕێژه‌و مه‌زنایه‌تی ئۆپێراسیۆنه‌کان به‌رزتر بۆته‌وه و گه‌ریلا ته‌نیا خۆی پاراستووه و له به‌رانبه‌ر ئامانجه‌کانی پاکتاوکردنی دا به‌رنگاربۆته‌وه و له کاتی خه‌سارلێکه‌وتنیش دا ئاساییه که تۆڵه‌ی ئه‌سته‌ندۆته‌وه. به یه‌قینه‌وه ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر ئێستا ئۆپێراسیۆنه‌کان ڕاوه‌ستن، ئاڵۆزی و شه‌ره‌کان کۆتای‌یان پێدێت و زۆر گرینگه که لایه‌ن دێمۆکراتیکه‌کان، رۆشنیران و چالاکانی مه‌ده‌نی سه‌رنج به هێنانه به‌ر باسی کۆتایی هێنان و ڕاگرتنی ئۆپێراسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌ش بده‌ن. ئه‌گه‌ر گرینگی به‌مه بدرێت، هیچ پێکدادان و شه‌رێک ناقه‌ومێته‌وه و ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش ده‌یه‌وێ که وڵات به‌ره‌وه ئارامی بگه‌ڕێته‌وه و هه‌لبژاردنه‌کان به بێ کێشه به‌ڕێوه‌بچن، ته‌نیا لازمه که ئۆپێراسیۆنه‌کان به ئه‌رته‌ش ڕابگرێ و زۆر ئاشکرایه که هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی وه‌کو نه‌ته‌وه‌په‌رسته شۆڤێنیه‌کان و گرووپه‌مارژیناڵه تورکه‌کان ڕانتی سیاسی له‌م کێشه و ئاڵۆزیانه ده‌خۆن و بۆیه‌ش پلانی سه‌ره‌کیان سازکردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی له‌م شێوه‌یه. هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که دا هاتووه که مه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی پاراستنی گیان و له به‌رانبه‌ر هێرشی ئه‌رته‌ش بۆ پاکتاوی گه‌ریلادا، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی "پاراستنی ڕه‌وا" ده‌نا، له‌مه‌ودوا تا ڕاگه‌یاندنی دوایی، گه‌ریلا هێرش ناکاته سه‌ر سه‌ربازان و بنکه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا و ک ئه‌وه له کاتێک دایه که له زستانی ڕابردووه، پارتی کرێکارانی کوردستان پاش داخوازی کۆمه‌لگایی مه‌ده‌نی و ئه‌مریکا و پاشان پارتی کۆمه‌لگایی دێمۆکراتیک و ئۆجه‌لان بریاری ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندبوو تا ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌ڕی کێشه‌ی کورد بڕه‌خسێ. که‌چی ئه‌رته‌ش به توندی به‌ڕده‌وام بوو له سه‌ر ئۆپێراسیۆنه‌کانی و ئێستاش ئه‌گه‌ری هێرش بۆ قه‌ندیل وباشووری کوردستان ده‌کات.
|
||
|
+
سه شنبه 22 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||