|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ئه‌مڕۆ ئێواره ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات که به نزیکایه‌تی له پژاک و پ.ک.ک ده‌ناسرێ، له لایه‌ن تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورکه‌وه هه‌ک کرا و له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ره‌که وێنه‌یی هه‌ژرێنه‌ری 8 گه‌ریلایی شه‌هید و هه‌ندێک درووشمی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و سروودێکی نیشتمانی تورکی له سه‌ر دانرا. ماڵپه‌ڕی ڕۆژهــه‌ڵات، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له بواری رۆژنامه‌وانی ئه‌له‌کترۆنی کوردی دا و به تایبه‌ت نزێک له پ.ک.ک و پژاک چالاکی کردووه و ئه‌مه بۆ زیاتر له دووهه‌مین باره هه‌ک ده‌کرێ. تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورک چاویان به خه‌باتی کوردان و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێتشی هه‌ڵنایه و هه‌ر بۆیه‌ش ماوه‌یی دوو ساڵه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به هاوکاری ده‌زگایی ئیستخباراتی ئه‌م وڵاته و ئۆرگانه فه‌رمیه‌کان، به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک، ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ک کردنی ماڵپه‌ره کوردیه‌کان و تا ئێستا زیاتر له 30 ماڵپه‌ڕی کورد بۆ وێنه "ئاوێنه، لاوانی حدکا، هاوڵاتی، کوردیش ئینفۆ، پارله‌مانی کوردستان، ڕۆژهه‌ڵات، پارتی سه‌ربه‌ستی، ماڵپه‌ری عوسمان بایده‌میر، خۆرهه‌ڵات نیوز، پڕێسکورد ڕێنێسانس، ماڵپه ڕی عه‌دنان که‌ریم و کوردست
ان نێت، پارتی ئازادی کوردستان و هتد " له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه هه‌ک کرابوون.
|
||
|
+
چهارشنبه 23 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||