|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: زانرا که ئێران و تورکیا، به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ پ.ک.ک هاوکاری ده‌که‌ن و سه‌باره‌ت به بۆردومانی بنکه‌کانی پ.ک.ک و به‌ستنی سنووره‌کان به سه‌ر گه‌ریلا دا، په‌یمانی هاوبه‌شیان به‌ستووه. ڕۆژنامه‌ی "سه‌باح" چاپی به‌غدا، ئه‌مرۆ ئاشکرایی کرد که تاران و ئه‌نقه‌ره له په‌یمانێکی نوێ دا بریاریان داوه که له بۆردومانی بنه‌که‌کانی پ.ک.ک له قه‌ندیل و به‌رزایه‌کانی باشووری کوردستان هاوکاری بکه‌ن و ڕێگه‌کانی سنووری هاتووچۆی گه‌ریلاکانی کورد بگرن و به‌ڵێنیان داوه که ئۆپێراسیۆنی هاوبه‌شیش دژ به پ.ک.ک ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه بوو که له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوو دا، ئێران و تورکیا ده‌ستیان به بۆردومانی ئاواییه سنووریه‌کان و به‌رزایه‌کانی قه‌ندیل کردووه. و به وته‌ی ڕۆژنامه‌ی "ئه‌ل سه‌باح" خه‌تی واشنتۆن، هه‌ولێر، به‌غداش به نیگه‌ڕانیه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و هاوپه‌یمانیه. |
||
|
+
شنبه 26 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||