تبليغاتX
ئاژانسی مانشـــــێت...Manşêt News Agency - هه‌واڵه‌كانی یه‌كشه‌ممۆ 8ی ئۆكتۆبری 2006
ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت، ئاژانسێکی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌وڵی گه‌یاندنی نوێترین هه‌واڵ و ڕووداوه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات.
ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که نوێترین و گرینگترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه بڵاوده‌کاته‌وه

گرووپێكی ها‌كێری كورد، ماڵپه‌ڕی ئه‌رته‌شی توركیایان ها‌ك كرد
تایبه‌ت به مانشێت نیوز، باكووری كوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فوڕات، گرووپێك هاكێری كورد به ناوی" گرووپی هاكێرانی پاتریۆتیك" ، سێ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی به ناوه‌كانی(
www.mehmetcik.org.tr، www.tskdv.org.tr  ، www.mehmetciksigorta.com.tr ) سه‌ر به هێزی ئه‌رته‌شی توركیایان هاك كرد.
هاكێرانی كورد له سه‌ر لاپه‌ڕی سه‌ره‌كی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه نووسیبویان: ئێمه به گیان و به دڵ، پشتیوانی له ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندراوی پ.ك.ك و ئۆجه‌لان ده‌كه‌ین. چاوه‌ڕوانی پشتیوانی و هاوڕێیی ته‌واوی ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین. له كاتێك دا كه اڵای ئاشتی ده‌شه‌كێته‌وه و ده‌ستی ئاشتیمان بۆ ده‌وڵه‌تی تورك درێژ كردووه نابی داخوازیمان پشت گوێ بخرێ. ده‌سپێكردنه‌وه‌ی كوشتنمان ناوێته‌وه".
شایانی باسه كه هاك كردنی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه له كاتێك دایه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگه گرووپێك، هاكێری توركی دانیشتووی ئه‌ورووپا به ناوی گرووپی" ئای‌یه‌ڵدز" به مانای مانگ و ئه‌ستێره كه هێمای ئاڵای توركیایه ده‌یان ماڵپه‌ڕی كوردیان(بۆ وێنه ماڵپه‌ڕه‌كانی ئاوێنه، هاوڵاتی، لاوانی ‌دكا، كێله‌شین، كوردیش ئینفۆ، پارتی سه‌ربه‌ستی و هتد) هاك كردووه.

+  یکشنبه 16 مهر1385:   >مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت