|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: هه‌واڵنێرێکی ڕۆژنامه‌یی گاردیه‌نی چاپی له‌نده‌ن، سه‌ردانی که‌مپ و باره‌گاکانی پ.ک.ک له قه‌ندیلی کردووه و باس له چۆلکردنی زۆربه‌یی بنکه‌کانی پ.ک.ک ده‌کات. هه‌واڵنێری گاردیه‌ن، سه‌باره‌ت به پ.ک.ک ده‌ڵێ: ئه‌م پارته کوردیه که ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا خستویانه‌ته ناو لیستی گرووپه تیرۆریستیه‌کان 2 تا 3000 میلیتانی په‌روه‌رده‌کراوی به چه‌کی سووک هه‌یه و له زنجیره چیایی قه‌ندیل خاوه‌نی چه‌ندین که‌مپ، بنکه و مه‌یدانی په‌روه‌رده‌یی سه‌ربازیه. رۆژنامه‌که ده‌نووسێ که پاش تۆپبارانه‌کانی هاوکاتی ئه‌رته‌شی تورکیا و سپایی پاستارانی ئێران، زۆربه‌ی که‌مپه‌کانی پ.ک.ک له قه‌ندیل چۆلکراون و گه‌ریلاکان شه‌وێک زیاتر له هه‌ر شوێنێک نامێننه‌وه و به‌م شێوه ئاسایشی خۆیان ده‌پارێزن. له هه‌واله‌که دا ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌رده‌وامی تورکیا له باشووری کوردستان و باسی ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ێ قه‌ندیل و دژواری ئه‌م یه‌که ده‌کات.
|
||
|
+
دوشنبه 28 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||