|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: "ڕۆسته‌م جودی" ئه‌ندامی کۆنسه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جیڤاکێن کوردستان به رۆژنامه‌یی فاینه‌نشال تایمزی به‌ریتانی ڕاگه‌یاند که ئه‌گه‌ر وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان پێداگری له سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌یی کورد له سه‌ر بنه‌مایی توندوتیژی و سه‌رکوت بکه‌ن، بیر له کردنه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه. ڕۆژنامه‌یی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی له ڕاپۆرته هه‌وڵێک دا سه‌باره‌ت به پ.ک.ک، قه‌ندیل و ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان ده‌نووسێ که پاس ئه‌وه‌یی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ئه‌نقه‌ره هاته ئاراوه و خه‌ڵکی سیڤیلی کوشت، ئه‌مجاره ئه‌رته‌شی تورکیا، پ.ک.ک‌یی به ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌که تاوانبار کرد و په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ر و پێکدادانه‌کانی نێوان ئه‌رته‌ش و گه‌ریلاکانی کوردیشی کرده بیانوویه‌ک بۆ هێرسی کوردستان و قه‌ندیل. فاینه‌نشاڵ تایمز باس له به‌هێزبوونی ئاسایی کورده‌کان له کوێستانه‌کانی قه‌ندیل ده‌کات و پاشان سه‌باره‌ت به دوایین ڕه‌وشی کورده‌کان و تورکیا دیدارێک له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری کۆما جیڤاکێن کوردستان "رۆسته‌م جوودی" پێک دێنێت. جودی له وه‌ڵامی "ستیڤ نێگوس" هه‌واڵنێری رۆژنامه‌که بۆ قه‌ندیل سه‌باره‌ت به کێشه‌یی کورد و داوایی حکومه‌تی هه‌رێم له تورکیا بۆ ڕاگه‌یاندنی لێبوردنی گشتی بۆ پ.ک.ک ده‌ڵێ: چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌یی کێشه‌یی کورد له تورکیا به ئه‌نجامی گۆڕانکاری بنه‌ره‌تی له یاساکانی تورکیا دا مومکینه و ئێمه بۆ ئه‌وه ڕوومان له خه‌باتی شاخ نه‌کردووه که یاسایی لێبوردنمان بۆ ده‌ر بکرێ. ڕۆسته‌م جودی وێڕایی ئاماژه به هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌یی هێزی چه‌کداری پ.ک.ک، چونکه پارته‌که ده‌پارێزێ و سه‌باره‌ت به ژیانه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆییش ده‌ڵێ: جودی هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێکی تری رۆژنامه‌وانی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی سه‌باره‌ت به ڕێگاچاره‌ی تر ده‌ڵ : ئه‌گه‌ر بێت و به ڕێگایی ئاشتیانه و دێموکراتیک کێشه‌یی کورد چاره‌سه‌ر بکرێت، بیرکردنه‌وه له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ئه‌گه‌ری زۆر که‌متر ده‌بێته‌وه.
|
||
|
+
پنجشنبه 31 خرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||