|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، شڕنا‌خ: زانرا که ئه‌م 8 گه‌ریلایه‌ی پ.ک.ک که له رۆژی 27ی ژووئه‌ن، هه‌واڵی کوژرانیان له به‌ڕزایه‌کانی ئولوده‌ڕه‌ی شڕنا‌خ بلاوبۆوه، له کۆمپلۆیه‌ک دا و به ده‌ستی جه‌رده‌انان و ئه‌رته‌ش ژه‌هراوی کراون و پاشان به بێهۆشی گوله‌بارانیان کردوون. ئاژانسی فورات له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له ناوچه‌که و دوابه‌وای لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌مباره‌وه ئاشکرای کرد که 8 گه‌ریلای هه‌په‌گه که له ناویان دا گه‌ریلایه‌کی به‌ناوبانگ به ناوی "دوکتۆر ماهیر"یش هه‌بووه، ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوو زه‌بری گه‌وره‌یان له ئه‌رته‌شی تورکیا له‌م ناوچه داوه و هه‌ر بۆیه‌ش پیلانی ژه‌هرخوارد کردن و کوشتنی به فێل و ده‌هۆیان بۆ داده‌ڕێژن. کۆمپلۆیه‌که و پیلانی ژه‌هرخواردکردنی ئه‌م 8 گه‌ریلایه به‌م شێوه بووه: له داوێنی چیای که‌له‌مه‌مه‌ی ناوچه‌ی ئولوده‌ڕه‌ی شرنا‌خ، عه‌شیره‌تی "ڕه‌پین" ژیان ده‌کات که ڕێژه‌یه کی زۆریان جاش تێدا هه‌ڵکه‌وتووه و کۆمه‌ڵێک له دانیشتوانی گوندی "خه‌ڵات" له داوێنی ئه‌م چیایه، ماوه‌یه‌که ئاگاداری بوونی گه‌ریلا له‌م شوێنه‌ن و ورده ورده خوارده‌مه‌نی و ئه‌رزاق بۆ گه‌ریلا ده‌به‌ن و به‌م شێوه پێوه‌ندیه‌ی جێگه‌ی متمانه ساز ده‌که‌ن، پاش ماوه‌یه‌ک، ئه‌مجاره به ئاماده بوونی جاشه‌کان و ئه‌رته‌ش، خۆراکی ژه‌هراوی بۆ گه‌ریلا ده‌بردرێ و پاش 6 کاتژمێر دوو تیمی جه‌رده‌وان، ده‌چێته چیا و شوێنی گه‌ریلاکان و هه‌ر 8 گه‌ریلاکه به بێهۆشی ده‌بیننه‌وه و به ده‌ستووری ئه‌رته‌ش هه‌ر به‌م وه‌زعه تیربارانیان ده‌که‌ن و پاشان هه‌ول ده‌ده‌ن که وا دیار بخه‌ن که له شه‌ڕ دا کوژراون. پاش ئه‌م ڕووداوه، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک جاش و عه‌سکه‌ر برینێکی وێبکه‌وێ و تووشی ئۆپێراسیۆنێک ببن، 8 گه‌ریلاکه ده‌کوژرێن و یه‌کێک له جاشه‌کان له ئاوایه‌ک تاریف له خۆی ده‌کات و له میانه‌ی قسه‌کانی دا، دان به‌وه داده‌نێ که گه‌ریلاکانیان ژه‌هراوی کردوون و خۆی به ته‌نیا 3 گه‌ریلای به بێهۆشی کوشتووه.
|
||
|
+
سه شنبه 12 تیر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||