|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، به‌هدینان: هێزی پاراستنی گه‌ل، بیلانچۆی 6 مانگی ڕابردووی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوان گه‌ریلاکانی پ.ک.ک و ئه‌رته‌شی تورکیا دا ڕایگه‌یاند و به پێی ئاماره‌که، 34ی ئه‌فسه‌ر به گشتی له مانگی ژانڤیه‌وه 446 عه‌سکه‌ری تورکیا کوژراوه و 96 گه‌ریلاش گیانی له‌ده‌ست داوه. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل (باڵی چه‌کداری پ.ک.ک) بیلانچۆی شه‌ڕ و پێکدادان و ڕێژه‌ی کوژراوانی 6 مانگی ڕابردووی گه‌ریلاکانی کورد و سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی تورکیایی ڕاگه‌یاند و باس له‌مه‌ش ده‌کات که سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی 10 مانگه‌ی پ.ک.ک، ئه‌رته‌شی تورکیا 252 ئۆپێراسیۆنی پێکهێناوه و له ئاکام دا 186 شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه. له‌م شه‌ڕانه‌ش دا، 3 ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رز و به گشتی 31 ئه‌فسه‌ر و 446 سه‌ربازی تورکیا کوژراون و 188 عه‌سکه‌ریش بریندار بوونه. به گوێره ئاماره‌که به تایبه‌ت مانگه‌کانی مه‌ی و ژووئه‌ن، شه‌ر و پێکدادانی زۆر هاتۆته ئاراوه و ته‌نیا له مانگی ژوئه‌ن (حه‌زیران) دا، 51 شه‌ڕ پێش هاتووه و تێیدا 163 عه‌سکه‌ر کوژراوه. هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م 6 مانگه دا 1 هێلیکۆپته‌ر به‌ردراوه‌ته‌وه و 14 زرێپۆش و ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی تێکشکاون و 9 واگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش که به مه‌به‌ستی سه‌ربازی که‌لکیان لێوه‌رگرتوون، ته‌قێندراونه‌ته‌وه. 3 هێلیکۆپته‌ری کۆبراش هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا، گوله‌یان به‌رکه‌وتووه و خه ساریان دیوه. هه‌په‌گه هه‌روه‌ها، باس له گیان له ده‌ست دانی 96 گه‌ریلایی کوردیش له ماوه‌ی 6 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2007 دا ده‌کات و به کوژرانی 412 گه‌ریلا له مانگی حه‌زیران دا، باس له قورسترین خه‌ساری گیانی هه‌په‌گه له 6 مانگی ڕابردوو دا ده‌کرێ.
|
||
|
+
چهارشنبه 20 تیر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||