|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنه، "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" ڕۆژنامه‌وان و له به‌رپرسانی حه‌وته‌نامه‌ی ئاسۆ و "هیوا بووتیمار" چالاکی مه‌ده‌نی، به سزای له‌سێداره دان مه‌حکووم کراون. به پێی هه‌واڵێکی خۆرهه‌ڵات نیوز، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی کورد بێ ئه‌وه‌ی که پارێزه‌رانیان ئاماده‌ی دانیشتنی دادگایی کردنیان بن به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراون. به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، ڕۆژنامه‌وانی کورد و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌وته‌نامه‌ی ڕاگیراوی کوردی فارسی "ئاسۆ"، ماوه‌ی زیاتر له 6 مانگه و 5ی ڕێبه‌ندانی 1385وه له لایه‌ن ده‌زگاکانی ئه‌منی و ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌زگیر کراوه و ماوه‌ی 2 مانگیش له ژووری تا‌که‌که‌سی ڕاگیرابوو و چه‌ند جاریش ده‌گوترێ تا ئێستا که مانی له خواردن گرتووه. پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕاگوازتنی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" رۆژنامه‌وانی کورد بۆ گرتووخانه‌ی سنه، بڵاوکرایه‌وه، ئه‌مجاره باس له‌وه ده‌کرێ که ناوبراو له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مه‌ریوان و پاش دادگایه‌کی نادادوه‌رانه و بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر دا به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، و سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بێگانه و هه‌وڵ بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی، به سزای ئیعدام مه‌حکووم به پێی هه‌واڵێکی خۆرهه‌ڵات نیوز، هیوا بووتیمار، هاوڵاتی مه‌ریوانی و چالاکێکی مه‌ده‌نی و هاوکاری ڕێکخراوێکی ناحکومی ژینگه‌پارێزی کردووه که هاوکات له‌گه‌ڵ عه‌دنان ده‌زگیر کرابوو، به‌ڵام پاش ماوه‌ی دوو مانگ ئیتلاعاتی مه‌ریوان به بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاندبوو که کوڕه‌که‌یان بارمته‌یه و له له لای ئه‌وانه و تا کوڕه‌که‌ی تریان "هادی" که چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریه، له به‌ریتانیاوه نه‌هێننه‌وه ، هیوا ئازاد ناکه‌ن. هیوا بووتیمار له‌گه‌ڵ عه‌دنان حه‌سه نپوور، بۆ گرتووخانه کانی مه‌ریوان و سنه ڕاگوێزرا و پاشان ده‌گوترێ که ئه‌ویش به به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتێکی به‌رهه‌ڵستی حکومه‌ت سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراوه. |
||
|
+
سه شنبه 26 تیر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||