|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: کانوونی نووسه‌رانی ئێران له یه‌یاننامه‌یه‌کی نووسراوی به‌په‌له دا، حوکمه‌که به یه‌کجار زۆر قورس و نامرۆڤانه وه‌سف ده‌کات و داوا له‌هه‌موو هێزه مرۆڤدۆسته‌کان ده‌کات پشتگیریان بکات و به به‌شداری خۆیان پێش به‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوکمه دژی ئینسانی‌یه بگرن. ده‌قی بانگه‌وازه‌که: به‌ڕێزان شۆرای ئه‌منییه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان! رێکخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی! پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئۆرووپایی! رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له ئۆرووپا! رێکخراوی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ! رێکخراوی پارێزه‌رانی بێ‌سنوور! رێکخراوی هه‌واڵنێرانیبێ‌سنوور! ئه‌نجومه‌نی جیهانی قه‌ڵه‌م! ناوه‌نده مافخواز ومرڤدۆسته‌کان! ویژدانه بێداره‌کانی جیهان! هه‌روه‌ک ئاگادارن ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی 17.7.2007ی زایینی رژێمی تیرۆریست‌په‌روه‌ر و ئازادی‌کوژی کۆماری ئیسلامی ئێران له کرده‌وه‌یه‌کی ته‌واو دژه ئینسانی‌دا و پاش چه‌ندین مانگ له رفاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و بێبه‌ری‌کردن له هه‌رچه‌شنه مافێکی ره‌وای قه‌زایی، حوکمێکی ئێجگار مه‌ترسیدار و قورسی وه‌ک ئیعدام، که قورسترین حوکمی بێدادگاکانی کۆماری ئیسلامی‌یه، به‌سه‌ر رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆو ئه‌ندامی کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران به‌ڕێز عه‌دنان حه‌سه‌نپووردا سه‌پاندووه و به فه‌رمی به‌ناوبراوو بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی راگه‌یاندووه. ئه‌و حوکمه دژه ئینسانی‌یه له کاتێکدا به سه‌ر ناوبراودا ده‌سه‌پێندرێ که رێکخراوه‌کانی به‌رگری له مافی مرۆڤ و وڵاتانی دنیا گوشارێکی زۆریان خستۆته سه‌ر ئه‌و رژێمه سه‌ره‌ڕۆیه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کرده‌وه دژی ئینسانی‌یه‌کانی به‌رانبه‌ر به هاووڵاتی‌یانی سیویل و بێ‌دیفاع. ئه‌وه پیشانده‌دا که رژێمی دژی گه‌لی ئاخوندی نه ته‌نیا گوێڕایه‌ڵی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ نییه به‌ڵکوو هیچ چه‌شنه گوشارێک ئه‌و سیسته‌مه رزیوو و سه‌ره‌ڕۆیه له‌و کرده‌وه ئازادی‌کوژانه‌ی راناوه‌ستێنێ. به‌ڕێزان! هاواری ئازادیخوازانه‌ی نووسه‌ران، رووناکبیران و دێمۆکراسیخوازانی ئێران و کوردستان ئێستا زیاتر له هه‌رقۆناغێکی دیکه ده‌خنکێندرێ و پاکتاوی فیکری و سیاسی و ئیدۆئۆلۆژیکی رژێم زیاتر له هه‌رکات په‌ره‌ی سه‌ندووه و له‌و ئاقاڕه‌دا به ده‌یان هاونیشتمانی جیابیر و دێمۆکراسیخواز که‌وتوونه‌ته مه‌ترسی ئیعدامکردن و له‌ناوچوون. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌ک چاودێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی دنیا نه‌توانن ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رکوته راوه‌ستێنن ئه‌وا گه‌لانی ئێران و به تایبه‌ت رووناکبیران و تێکۆشه‌رانی مه‌زڵوومی دێمۆکراسیخواز هیچ له‌ناو ده‌چن به‌ڵکوو مێژووی ئێران و کوردستان و جیهان داوه‌ری‌یه‌کی ئێجگار گرینگتان له‌سه‌ر ده‌که‌ن. خۆشه‌ویستان! ئێمه وه‌ک کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران و بزاڤی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی، رۆژنامه‌گه‌ری و رووناکبیری کوردستانی ئێران داواتان لێده‌که‌ین که به هه‌موو تواناوه پاڵپشتیمان بکه‌ن و به دژکرده‌وه‌یه‌کی هاوئاهه‌نگ و به هێز ئه‌و حوکمه دژی ئینسانی‌یه که به‌سه‌ر عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیماردا سه‌پاوه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. شایانی باسه که کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌وڵ بۆ رێكخستنی خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ر له هه‌موو ئۆرووپا و ئامریکا ده‌دا و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا داوا له‌هه‌موو هێزه مرۆڤدۆسته‌کان ده‌که‌ین پشگیریمان بکه‌ن و به به‌شداری خۆیان پێش به‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوکمه دژی ئینسانی‌یه بگرن. هه‌ر وه‌ها تکایه بۆ پێوه‌ندیگرتن به کانوونه‌وه ئه‌م دوو کۆنتاکته‌ی خواره‌وه له به‌رچاوبگرن: وته‌بێژی کانوون و که‌مپین:جه‌لیل ئازادیخواز، مۆبایل: 00905389856894 به‌رپرسی کانوون: ئازاد رۆسته‌می، مۆبایل: 004791594433 کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران 17.7.2007 |
||
|
+
چهارشنبه 27 تیر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||