|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: رۆژنامه‌ی ئاکشام چاپی ئه‌نقه‌ره، ڕایگه‌یاند که ڕێککه‌وتنێکی شاراوه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و پ.ک.ک هاتۆته ئاراوه که تێیدا، گه‌ریلاکانی پ.ک.ک ته‌ڤلی هێزی پێشمه‌رگه ده‌بن و له کاتی هێرشی تورکیا دا به‌ره نگاری له خاکی کوردستان ده‌که‌ن. ڕۆژنامه‌ی ئاکشام چاپی ئه‌نقه‌ره، ئیدعا ده‌کات که له کاتێک دا ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان له ئارادایه، به پێشنیاری "ژه‌نه‌راڵ عه‌زیز وه‌یسی"، سه‌رۆکی تیمی تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، گه‌ریلاکانی پ.ک.ک پێوه‌ست به ئه‌رته‌شی کوردستان ده‌بن و ئه‌رکی پاراستنی سنووری کوردستان و تورکیایان به فه‌رمی پێ ده‌سپێردرێ. ئاکشام ئیدعا ده‌کات که ژه‌نه‌راڵ وه‌یسی خۆی کۆنه ئه‌ندامی پ.ک.ک‌یه و به پێی ڕاپۆرته‌کانی نهێنی ئیستخباراتی تورکیا، له‌م دوایانه دا کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و چر وپڕ له نێوان به‌رپرسانی پ.ک.ک و پارتی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه و به تایبه‌ت دیداری ژه‌نه‌راڵ وه‌یسی(وێنه) و به‌رپرسانی پ.ک.ک به به‌رده‌وامی ڕووی داوه و پاشان له نێوان پ.ک.ک و مه‌سعوود بارزانی، ڕێککه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌ی ئاکشام ئیدعا ده‌کات که گه‌ریلاکانی پ.ک.ک ده‌بنه "هێزی پاسه‌وانی سنوور" و به فه‌رمی و به جلوبه‌رگی هێزی پێشمه‌رگه و بودجه‌ی هێزی پێشمه‌ره سنووره‌کانی کوردستان ده پارێزن و ئه‌مه‌ش به ئاشکرا ده‌بێته دوژمنایه‌تی تورکیا.
|
||
|
+
چهارشنبه 27 تیر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||