|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ڕۆما: "ئێستێفانۆ مارچێلی"، سه‌رۆکی "ڕێکخراوی زانیاری دان و پارێزڤانی له ئه‌منی هه‌واڵنێران" له ئیتالیا و "کۆمیته‌ی جیهانی به‌رگری له ئیعدام"، کانوونی نووسه‌رانی کوردستان، حدکا، وه‌زیری رۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هتد، له به‌یاننامه‌ی جیاجیا دا، داوای پشتیوانی به‌په‌له و به‌رفراوان له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری حکومی له‌سێداره‌دانیانی کرد. به گوێره‌ی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ، ئه‌م دوو ڕێکخراوه داوایان له هێزه‌کانی دێمۆکرات و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا کرد که چیتر له به‌رانبه‌ر ئێران دا بێده‌نگی نه‌نوێنن و به هه ر شێوه که له ده‌ستیان دێت هه‌وڵ بۆ ڕزگارکردنی ئه‌م دوو رۆژنامه‌وانه گیراوه بده‌ن و ره‌ژێمی کۆماری ئیسلامی شه‌رمه‌زار بکه‌ن که له‌م ساڵ دا 177 که‌سی له‌سێداره داوه. "ئێستێفانۆ مارچێلی" به‌رپرسی ڕێکخراوی پارێزڤانی ئه‌منی رۆژنامه‌وان له ئیتالیا ڕایگه‌یاند که "وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام به‌ڵێنی پشتیوانی له ئۆپۆزیسیۆنی لیبێراڵ و دێمۆکراتی ئێران ده‌ده‌ن و هه‌ربۆیه‌ش نابێ ئێستا و له م قۆناخه هه‌ستیاره دا بێ هه‌ڵوێست بمێێن و ئه‌م ڕێکخراوه هه‌وڵیش ده‌دات تا پارله‌مانی ئیتالیا به‌م هۆیه بخاته جمووجۆڵه‌وه. ئه‌م ڕێکخراوه، کۆمیته‌ی جیهانی به‌رگری له‌سێداره‌دان، کانووونی نووسه‌رانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، وه‌زیری ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕامین جه‌هانبه‌گلوو و ده‌یاان دوکتۆر و نوووسه‌ر ورۆشنبیر و ڕێکخراوی ناوخۆ، ناوچه‌یی و جیهانی، پشتیوانی له "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و "هیوا بووتیمار" ده‌که‌ن و خوازیارن که به هیچ شێوه ناوبراوان نابی له‌سێداره بدرێن و وێڕای شه‌رمه‌زار کردێنی ده‌زگای قه‌زایی ئێران، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاکه‌ن.
|
||
|
+
جمعه 29 تیر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||