|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: "كومیته‌ی به‌رگری له گیراوانی سیاسی كوردستان" له بانگه‌وازێك دا داوا له هاوڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی له گیرانی رۆژنامه‌وانان‌و چالاكڤانانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد و به تایبه‌ت سه‌پانی سزای له‌سێداره‌دان بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووس "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور‌و هیوا بوتیمار"، که رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام بدرێ.
ده‌قی بانگه‌وازی "کۆمیته‌ی هاوبه‌شی به‌رگری له گیراوانی سیاسی به‌م شێوه‌یه: راگه‌یاندراوی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتگیری کردن له گیراوانی سیاسی کوردستان (ژمارە 1) بانگه‌واز بۆ مانگرتنی گشتی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له کاتێکدا که رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆته مه‌زنترین گرتووخانه بۆ رۆژنام‌نووسان و چالاکانی مه‌دەنی و سیاسی و رۆژ به رۆژ گوشارەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر جیابیران زێده‌تر دەبێ و هه‌ر ئێستا ژمارەیه‌کی زۆر له‌و چالاکڤانانه و لەوانه‌ش "کاوە جەوانمه‌رد، محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بودوەند، ئیجلال قه‌وامی، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار و ..." له گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دان، به داخه‌وە 2 که‌س له‌و چالاکڤانانه حوکمی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه. له درێژەی هه‌ڵمه‌تی گشتگیر و جیهانی بۆ پشتگیری له رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ" عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و چالاکی مه‌ده‌نی" هیوا بوتیمار"، که له لایه‌ن دادگایه‌کی نادادپه‌روه‌رانه و به شێوەیه‌کی به دوور له هه‌ر عورفێکی قه‌زایی و دادپه‌روەری حوکمی له سێدارە درانیان بۆ بڕایه‌وە، و هه‌روەها بۆ نارەزایه‌تی دەربڕین به‌رامبه‌ر هه‌ر حوکمێکی له‌و چه‌شنه و پەرەسه‌ندنی گوشار و جینایه‌ته‌کانی رژێمی ئیسلامیی ئێران به‌رامبه‌ر گه‌لانی ئێران به گشتی و گه‌لی کوردستان به تایبه‌تی، له سه‌ر داخوازی ژمارەیەکی زۆر له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، داوا له سه‌رجه‌م چین و توێژەکانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دەکه‌ین، رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی 1/5/1386 به‌رامبه‌ر به 23/6/2007 بە مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری و هێمنانه، به داخستنی دووکان و بازار و مانه‌وە لە ناو ماڵه‌کانیان، خوازیاری هه‌ڵوەشانه‌وەی حوکمی لە سێدارەدران بۆ ئه‌و دوو چالاکه کوردە و هه‌ڵوەشانه‌وەی حوکمی ئیعدام بۆ هەموو ئەو که‌سانه بن که له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا چاوەڕوانی مه‌رگن. کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتگیری کردن له گیراوانی سیاسی کوردستان
|
||
|
+
شنبه 30 تیر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||