|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوه‌ندی چاک، بنه‌ماڵه‌ی گیراوانی سیاسی، چالاکانی مه‌ده‌نی، خوێندکاری، کرێکاری، مافی مرۆڤ، ژنان و سیاسی، رۆژنامه‌وانان داوا له هاوڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ن که به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار کردنی گووشار بۆ سه‌ر چالاکڤانانی سیاسی و مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وان و پڕۆتیستۆکردنی سزای قورس بۆ گیراوانی کورد، 3 ڕۆژ مان له خواردن بگرن. له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ناوه‌ندی چاک و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دا هاتووه: له‌م حه‌وتوانه‌ی دوایی دا، گووشار و سه‌رکوتی هێزه‌کانی ئه‌منی و ئاسایشی ئێران دژ به چالاکانی رۆژنامه‌وانی، مه‌ده‌نی، به شێوازێکی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئه‌م گووشاره هه‌مه‌لایه‌نانه توانای تاب هێنان له‌به‌رانبه‌ری دا کۆتایی پێهێناوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که که‌ش و هه‌وای سه‌رکوتی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک، به‌رده‌وام بێت. "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، رۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی "حه‌وته‌نامه‌ی ئاسۆ"، "هیوا بووتیمار"، چالاکی مه‌ده‌نی مانگه‌هایه ده‌ستبه‌سه‌رن و ڕۆژی 26ی پووشپه‌ر، هه‌وڵێکی هه‌ژێنه‌ر بڵاوبۆوه که باس له "سزای له‌سێداره‌دانی" ئه‌م دوو لاوه مه‌ریوانیه ده‌کات و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانیگه‌لێکی مه‌زنی لێکه‌وتۆته‌وه. "محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند" سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و به‌رپرسی حه‌وته‌نامه‌ی داخراوی "پیام مردم"، ڕۆژی 10ی پووشپه‌ر له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشیه‌وه ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی به‌ناوبانگی ئێڤین له تاران کراوه و ئه‌وه له حاڵێک دایه که که‌بوودوه‌ند تووشی نه‌خۆشی سیپه‌لاک و میعده‌یه. "ئیجلال قه‌وامی"، ڕۆژنامه‌وانی حه‌وته‌نامه‌ی پیام مردم" و "دیدگا" و ئه‌ندامی شۆڕای به‌رزی ڕێبه‌رایه‌تی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بێ ئه‌وه‌ی حوکمه‌که‌ی پێ ڕابگه‌یێنن، رۆژی 18ی پووشپه‌ر، بانگهێشتی دادگا ده‌کرێ و هه‌ر له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌که‌ن و ده‌گوترێ تووشی نه‌خۆشی چاو بووه. "مه‌حموود ساڵحی"، چالاکی کرێکاری و دانیشتووی سنه، زیاتر له 3 مانگه ده‌زگیر و زیندانی کراوه و ڕه‌وشی ته‌ندروستی باش نیه و به هۆی له‌ده‌ست دانی گورچیله‌کانی تووشی کێشه‌ی ته‌ندروستی جیددیه. "عه‌بدولسه‌مه‌د نه‌سیری" لاوی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ی مه‌هابادی، که له ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتۆر قاسملوو دا، له مه‌یدانی شۆرشی مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی ئێرانه‌وه، به هۆی لێدان کوتان، هه‌ر له‌وێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. "لوقمان مێهری"، چالاکی کرێکاری و ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئێران به 5 ساڵ زیندان سزا دراوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه، 27ی پووشپه‌ر، له کاتێک دا که له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی له تێرمیناڵی رۆژهه‌ڵاتی تاران بووه، به لێدان وکوتان و توندوتیژیه‌وه ده‌ڕفێندرێ. هه‌مووی ئه‌م ڕووداوانه، بۆته هۆی ئاشکرا بوونی ئه‌م ڕاستیه که ره‌وشی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له چ ئاستێکی خراپ دایه. به‌م بۆنه‌وه و به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆکردنی توندی ئه‌م دژکرده‌وه و سه‌رکوته‌ی هێزه‌کانی ئه‌منی ئێران دژ به چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردستان، "بنه‌ماڵه‌ی گیراوانی سیاسی، کۆمه‌ڵێک زۆر له چالاکانی سیاسی، مه‌ده‌نی، کرێکاری، خوێندکاری، ژنان" ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامی چالاکی "مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی سیاسی-پڕۆتیستۆیی" و له‌م پێوه‌ندیه‌ش دا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوه‌ندی حه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفاڵ و ژینۆسایدی کورد، به فه‌رمی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی کوردستان، ڕێکخراو و پارت و ده‌زگا و دامه‌زراوه سیاسی و مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م چالاکانی هه‌موو بواره‌کان بانگهێشتی به‌شداری چالاکانی له‌م کرده‌وه پڕۆتیستۆییه دا ده‌کات و ده‌خوازێ که له رۆژه کانی "سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه، پێنجشه‌ممه، ڕێکه‌وته‌کانی 2، 3 و 4ی گه‌لاوێژ، به کرده‌وه دژ به درێژه‌په‌یدا کردنی گیرانی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و گووشار و درانی سزای که‌م وێنه بۆ ڕۆژنامه‌وان ناڕه‌زایه‌تی نیشان بده‌ن و هاوکات له‌گه‌ڵ چالاکانی مافی مرۆڤی کوردس ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (Rmmk) ناوه‌ندی حه ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفاڵ و ژینۆسایدی کورد (Chak)
|
||
|
+
شنبه 30 تیر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||