|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: ئه‌مڕۆ یه‌که‌م رۆژی ڕاگه‌یاندراوی ئه‌نجامی چالاکی پڕۆتیستۆیی مانگرتن له خواردن (ڕۆژیی سیاسی) له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، هاوڵاتیان، چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی، کرێکاری و خوێندکاری، ژنان و ڕۆشنبیران، پێشوازی له‌م بانگه‌وازه بکه‌ن. پاش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند و ئیجلال قه‌وامی ده‌زگیر و زیندانی کران و لوقمان مێهری ڕفێندرا، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیماریش سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر دا سه‌پا و ئه‌مجاره، ئاکۆ کورد نه‌سه‌ب، رۆژنامه‌وانی کورد و پاشان دوو چالاکی کرێکاری و سێ چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی تری مه‌ریوانیش ده‌زگیر کران و ئه‌مه‌ش نیشانی له ده‌سپێکی شه‌پۆلێکی سه‌رکوتی به‌رفروان له کوردستان هێنایه ئاراوه. له دوایین هێرشی هێزه‌کانی ئه‌منی و ئیتلاعاتی کوردستان دا، "بێهزاد کوردستانی" و "هیوا نادری" له شاعیرانی ناسراوی مه‌ریوانی وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان و بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی ڤه‌ژین و "دانیاڵ ئه‌مانی"، ئه‌ندامی سه‌نته‌ری رۆنان له مه‌ریوان، دوایی پشکنینی ماڵه‌کانیان و ده‌سداگرتن به‌سه‌ر که‌لوپه‌لی تایبه‌ت و به‌ڵگه و کتێب و سی‌دیه‌کانیان، کات ژمێره‌کانی نیوه‌ی شه‌و له مه‌ریوان ده‌زگیر ده‌کرێن. کۆمیته‌ی به‌رگری له گیراوانی سیاسی و کۆمیته‌یپشتگیری له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار و پاشان ناوه‌ندی چاک، له به‌یاننامه‌یه کۆمیته‌ی به‌رگری له گیراوانی سیاسی کوردیش، خوازیاری مانگرتنی سه‌رانسه‌ری کوردستان ببو و ئه‌م بانگه‌وازه‌ش، هه‌ر چه‌ند پشتگیریه‌کی ئه‌وتۆی لێنه‌کرا، به‌ڵام له مه‌ریوان، جه‌بهه‌ی هێرش و گووشاره‌کان، پێشوازی لێ‌کرا.
|
||
|
+
سه شنبه 2 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||