|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، پاریس: ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، له به‌یاننامه‌یه‌کی نوێ‌دا، ده‌رکردنی حکومی له‌سێداره‌دان بۆ رۆژنامه‌وانانی کورد و ڕه‌وتی نوێی ده‌زگیری رۆژنامه‌نووسانی کوردی به شه‌رم ئامێز وه‌سفکرد و نیگه‌رانی قووڵی خۆی له‌م یه‌که ده‌ربڕی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که: ده‌رکرانی ئه‌م سزایانه مایه‌ی شه‌رم و ڕیسواییه. هاوکات نیشان له سه‌رنج نه‌دانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێساکانی جیهانی مرۆڤدۆستانه و که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌موو ڕێگه و ئامێرێک بۆ سه‌رکوت و بێده‌نگ کردنی ڕۆژنامه‌وانانی ره‌خنه‌گر و پارێزڤانانی مافی مرۆڤه. ئێمه داوا له کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌که‌ین که گووشار بۆ سه‌ر ئێران بێنن تا سزای له‌سێداره‌دانی دوو رۆژنامه‌وانی کورد "هیوا بووتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" که تاوانیان ته‌نیا ئه‌نجامی ئه‌رکی سه‌رشانیان و زانیاری دانه، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. ئێران هه‌ر ئێستا به 9 ڕۆژنامه‌وانی گیراو، مه‌زنترین گرتووخانه‌ی رۆژنامه‌وانان له جیهانه. "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" رۆژنامه‌وانی ده‌زگیر کراوی مه‌ریوانی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی "حه‌سته‌نامه‌ی ئاسۆ"، له ڕۆژی 22ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و به تۆمه‌تی "هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئێران و سیخوڕی بۆ بێگانه‌کان و هه‌وڵ بۆ تێکدانی سیسته‌می کۆماری ئیسلامی"، به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر و له دادگایه‌کی شاراوه‌ی شۆڕشی ئیسلامی مه‌ریوان دا به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراوه. ٢٦ ڕۆژی 26ی پووشپه‌ر، ئه‌م حوکمه به "سیروان هووشمه‌ندی"، یه‌کێک له پارێزه‌رانی عه‌دنان ڕاگه‌یاندراوه و یه‌کێک له تۆمه‌ته‌کانیشی وتوووێژ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ ئه‌مریکایه. "هیوا بووتیمار" هاوکاری حه‌وته‌نامه‌ی ئاسۆ و هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، ده‌زگیرکرانی "ئاکۆ کورد نه‌سه‌ب"، ڕۆژنامه‌وانی حه‌وته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو، له ڕۆژی 30ی پووشپه‌ر مه‌حکووم ده‌کات. ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه تا ئێستا تۆمه‌ته‌که ی نادیاره و پاش ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن لقی چواری دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنه‌وه، تۆمه‌تباریه‌کانی پێڕاگه‌یاندراوه، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه کراوه. سێ ڕۆژنامه‌وانی تری کوردیش که له گرتووخانه‌کانی ئێران دان: "ئیجلال قه‌وامی"، ڕۆژنامه‌وانی حه‌وته‌نامه‌ی داخراوی "پیام مردم" که 18ی پووشپه‌ر، پاش بانگهێشت کردن بۆ دادگای سنه، بێ ئه‌وه‌ی هۆی گیرانه‌که‌ی ئاشکرا بکرێ، ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی سنه ده‌کرێت و ڕۆژی 19ی پووشپه‌ر له لایه‌ن لقی 1ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنه به 3 ساڵ زیندان مه‌حکووم ده‌کرێ. "محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند"، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و به‌رپرسی حه‌وته‌نامه‌ی داخراوی "پیام مردم"، ڕۆژی 10ی پووشپه‌ر ده‌زگیر ده‌کرێ و به‌رپرسانی ئه‌منی ئێران ده‌چنه ماڵه‌که‌ی و پشکنینی ماڵه‌که ده‌که‌ن و پاشان کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و کتێب و سی‌دی و دیسکی کۆمپیوته‌ری ناوبراو ده‌به‌ن و که‌بوودوه‌ندیش ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران ده‌کرێ. سزای ساڵێک گیرانی که‌بوودوه‌ند به تۆمه‌تی "شێواندنی بیروڕای گشتی، باس له کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زی"، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی کوردستانه‌وه په‌سه‌ند کرابوو و 5 ساڵ سزای قه‌ده‌غه بوونی چالاکی رۆژنامه‌وانیشی به‌سه‌ر دا سه‌پابوو و ماوه‌ی دوو ساڵیشه، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی دامه‌زراندووه و سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و ماڵپه‌ره‌که‌شیان چه‌ند جار فیلته‌ر کراوه. "کاوه جه‌وانمه‌رد" ڕۆژنامه‌وانی حه‌وته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو، 27 بانه‌مه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن لقی 6ی دادگای سنه و له کاتێک دا که خۆی له گرتووخانه‌بوو به 2 ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه و له 26ی سه‌رماوه‌زی 1385وه له گرتووخانه دایه و له دادگاکه‌ی بێ پارێزه‌ر بووه و ئێستاش بۆ گوزه‌رانی ماوه‌ی سزاکه‌ی له گرتووخانه‌ی مه‌راغه‌یه. ئێران به 9 رۆژنامه‌وانی زیندانی، یه‌که‌مین و گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژهه ڵاتی ناڤینه و یه‌کێکیشه له‌م 10 وڵاته‌ی جیهان که مێدیاکان سه‌رکوت ده‌کات. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رکۆماری ئێران و خامنه‌ی ڕێبه‌ری ئایینی ئێرانیش، یه‌کێک له 34 سه‌رۆکه‌ی جیهانن که ناویان له لایه ن ڕێکخراوی هه‌وڵنێرانی سێ سنووره‌وه، وه‌کو دوژمنانی ڕامان و ئازادی چاپه‌مه‌نی هه‌ڵبژێردراوه و له کوردستان ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌وانان و چاپه‌مه‌نی دژوارێتره.
|
||
|
+
سه شنبه 2 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||