|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، پاریس: حیزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا، بێزاری خۆی له سه‌پاندنی سزای ئیعدام بۆ رۆژنامه‌وانانی کورد ڕاده‌گه‌یێنێ و پێشێلکاری مافی مرۆڤ له ئێران به توندی مه‌حکووم ده‌کات و سه‌رسوڕمانی خۆشی له بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا له‌مباره‌وه ڕاده‌گه‌یێنێ. ئه‌مه ده‌قی به‌یاننامه‌ی نووسراوی حیزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به درانی سزای له‌سێداره‌دان بۆ ڕۆژنامه‌وانانی کورده: "ده‌ستدرێژی بۆ سه ر مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ڕه‌وشێکی مه‌ترسی داری خوڵقاندووه. وادیاره که هه‌ر لێدوان و ده‌ربڕینی بۆچوون و ڕامانێک که به دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی نه‌بێت ده‌که‌وێته ناو چوارچێوه‌ی "هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئێران". له‌م دوایانه‌دا دوو ڕۆژنامه‌انی کورد به ناوه کانی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" به هۆی نووسین و وتووێژه‌کانیان له‌گه‌ڵ مێدیاکانی بیانی، به تۆمه‌تی "سیخوڕی بۆ بێگانه‌کان" به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراون. ئه‌م سزا شه‌رم ئاوه‌ره، مه‌ترسی جیددی بۆ هه‌نێک له رۆژنامه‌وانان و سه‌ندیکالیست، خوێندکار و توێژه‌ری ئێرانی- ئه‌مریکی، هێناوه‌ته ئاراوه که به هه‌مان تۆمه‌تباری له گرتووخانه‌کان دان. ڕێکخراوی هه‌وڵنێرانی بێ سنوور و ڕێکخراوه‌کانی پارێزڤانی له مافی مرۆڤ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، داوایان له ڕێکخراوه و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کردووه که گووشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران تا بریاری خۆی سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه‌وانی کورد هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر دۆزه‌که‌دا بکات و کۆتایی به کرده‌وه ناپه‌سه‌نده‌کان بێنێت و چیتر پێشێلکاری مافی هاوڵاتیانی نه‌کات. حیزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا، هاوڕێی و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م داخوازی و بانگه‌وازانه ڕاده‌گه‌یێنێ و جارێکی تر پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران مه‌حکووم و ئیدانه ده‌کات و له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌شه که ئێران تا کاتێک که ڕێز بۆ به‌هاکانی جیهانی مافی م حیزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا، پاش ئه‌وه‌ی که بۆ چه‌نه‌مین جار داوا له حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌کات، که ده‌ستێوه‌ردان سه‌باره‌ت به پێشێلکاری مافی مرۆڤ له ئێران دا بکات، به‌ڵام بێده‌نگی حکومه‌تی ئه‌م وڵاته، ئێمه‌ی تووشی سه‌رسوڕمان کردووه. 26ئ جولای 2007ی زایینی- پاریس
|
||
|
+
شنبه 6 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||