|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: كۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتگیری له عه‌دنان حه‌سه‌ن پور وهیوا بوتیمار له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاند كه پاش ده‌رچوونی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه كورده، بێ سه‌ر و شوێن كراون و هیچ زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیران، باری ته‌ندروستی و چاره‌نووسیان نیه. به‌یاننامه‌كه،هه‌روه‌ها ئیزن نه‌دان بۆ دیتنی، پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو گیراوه كورده، به توندی مه‌حكووم ده‌كات و دیسانیش داوا له هه‌موو به‌شه‌ردۆست و لایه‌نه پێوه‌ندی داره كان ده‌كات، له‌مباره‌وه بێده‌نگ نه‌مێنن و به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه به‌رهه‌ڵستی هه‌رچه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی ئاوا ده‌رهه‌قی به‌ندكراوان بده‌نه‌وه. خه‌ڵكی ئازادیخواز و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ! زیاتر له دو حه‌وته‌یه سزای له‌سێداره‌دان بۆ رۆژنامه‌وان "عه‌دنان حه‌سه‌ن پور" و چالاكی مه‌ده‌نی "هیوا بوتیمار" له‌لایه‌ن دادگای شۆرشی ئیسلامی مه‌ریوانه‌وه، براوه‌ته‌وه و هه‌ر له یه‌كه‌م ساته‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م حوكمه ناڕه‌وایه‌دا، هه‌مو ئازادیخوازان و به‌شه‌ردۆستانی جیهان به گشتی و خه‌ڵكی مرۆڤدۆستی كوردستان به تایبه‌تی چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك رێكخراوه و كۆمه‌ڵ، كه‌وتنه شه‌رمه‌زار و ئیدانه كردنی ئه‌م بریاره ناره‌وایه و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ئازادی ئه‌م دوچالاكه كورده‌یان كرد و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته تا هه‌نوكه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتگیر و به‌ربڵاو به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌ی كه جێگای نیگه‌رانیی زیاتری هه‌مو مرۆڤدۆستان و لایه‌نگرانی ئازادی و به تایبه‌تی جیگای نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان و هیوایه، بێ سه‌ر وشوێن بوونی كوڕه‌كانیانه كه هه‌ر پێش دوو رۆژ به‌ر له ده‌رچوونی حوكمی له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌وان و راگواستنیان له به‌ندیخانه‌ی گشتی مه‌ریوان تا ئه مڕۆكه هیچ هه‌واڵێكیان له شوێنی زیندانی وهه‌ر وه‌ها سڵامه‌تی و ته‌ندروستی ناوبراوان نیه. كۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتگیری له عه‌دنان حه‌سه‌ن پور و هیوا بوتیمار له‌یلی حه‌سه‌ن پوور، وته‌بێژی كۆمیته‌ی هاوبه‌ش كانونی نوسه‌رانی كوردستانی ئێران ناوه‌ندی حه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفاڵ و ژینۆسایدی كورد (چاك) ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی نوێ بۆ دیموكراسی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان (ڕ.م.م.ك) كۆمیته به‌رگری له گیراوانی سیاسی كوردستان
|
||
|
+
سه شنبه 9 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||