|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: كۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان و هیوا له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسراو دا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی وته‌بێژی فه‌رمی ده‌زگای قه‌زایی ئێران خستوویه‌ته پاڵ، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار و باس له تاوانی غه‌یری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م دوو گیراوه ده‌كات، ناڕاسته و ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی ئاسایی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌یه. له به‌یاننامه‌كه دا هاتووه كه ئاشكرایه و هه‌ر كه‌س ده‌زانێ كه كۆماری ئیسلامی له‌وه‌تی ده‌سه‌ڵاتی له ئێران گرتۆته ده‌ست به‌رده‌وام و له ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه ، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ناچار كردووه كه دان به تاوانگه‌لێك دابنێن كه هیچ كات ئه‌نجامیان نه‌داوه و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی سیاسته‌ماتیك دژ به رۆشنبیران، رۆژنامه‌وانان، جیابیران، ڕه‌خنه‌گران و چالاكانی بواره جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا پێره‌و كراوه و ده‌كرێ و ئه‌م كرده‌وه‌یان ئه‌وه‌نده‌ش دووپات كردۆته‌وه كه خۆشیان ده‌زانن، دوور له ڕاستیه. مێژووی كۆماری ئیسلامی له‌م ڕوانگه‌وه، ئاشكرایه و ڕسوا بووه و ده‌پرسین، گه‌لۆ كام رۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی و ڕه‌خنه‌گرێك به تۆمه‌تی دژایه‌تی نیزام و سیخوڕ و ڕووخێنه‌ر و تێكده‌ر، دادگای و مه‌حكووم نه‌كراوه؟ كامیان بووه كه خۆی بۆ خۆی ئه‌م ئیدعایانه‌ی له سه‌ر شاشه‌كان پشت‌راست نه‌كردبێته‌وه؟ سێناریۆكانی ئایه‌توڵا شه‌ریعه‌تمه‌داری و ئه‌میر ئینتزام و هێرس بۆ مونته‌زیری و سیما خۆمانه‌كانی ره‌ژیم و ڕۆشنبیرانێك وه‌كو سیرجانی، پورزه‌ند، ئه‌فشاری و له‌م دوایانه‌دا، جه‌هانبه گلوو، ئه‌سفه‌ندیاری و هتد، مه‌گه‌ر شایه‌تی ئه‌م یه‌كه نین؟ كه‌وابوو به پێی ئه‌م فاكتانه، "دانپێدادان"ه كانی هیوا و عه‌دنانیش پێویسته هه‌ر له‌م چوارچێوه دا نرخاندنی بۆ بكرێ و ئه‌م تۆمه‌ته پڕ و پووچانه به هیچ شێوه قه‌بووڵ ناكرێن و ئێمه‌ش به‌م زوانه لیسته‌ی ئه م كه‌لوپه‌لانه‌ی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور كه ده‌ستیان به‌سه‌دا گیراوه، بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌سه لمێنین كه ئه‌م تۆمه‌تانه جگه له درۆ و پیلانڕێژی هیچی تر نیه و له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ته‌نیا بۆ ته‌كمیل كردنی سێناریۆكانی كه‌ڵكیان لێوه رده‌گیرێ. كۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان و هیوا:
|
||
|
+
چهارشنبه 10 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||