|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، به‌هدینان: ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل"HPG"، بیلانچۆی شه‌ڕ و كوژراوه كانی مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵی ئاشكرا كرد كه تێیدا به گشتی 39 ئۆپێراسیۆن دژ به گه‌ریلا پێكهاتووه، 31 سه‌ر هاتۆته ئاراوه و 52 سه‌ربازی تورك و 9 گه‌ریلاش گیانیان له‌ده‌ست داوه. به گوێره‌ی ئاماره‌كه، له رۆژی 1 تا 31ی ته‌مووز (مانگی جولای، 7)، ئه‌رته‌شی توركیا 39 ئۆپێراسیۆنی له باكووری كوردستان دژ به گه‌ریلاكانی پ.ك.ك، پێكهێناوه و له ئاكامی دا 32 شه‌ر هاتۆته ئاراوه و تێ‌یان دا 1 ئه‌فسه‌ر و به گشتی 52 عه‌سكه‌ری تورك كوژراون و 47ی تریش بریندار بووونه و هه‌روه‌ها 3 ئۆتمۆبیلی سه‌ربازی و 3 واگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش كه به مه‌به‌ستی سه‌ربازی كه‌ڵكیان لێوه‌رده گیرا، تێك شكێندراون. به گوێره‌ی بیلانچۆی هێزی پاراستنی گه‌ل (باڵی چه‌كداری پ.ك.ك)له‌م مانگه دا هه‌روه‌ها، ئه‌رته‌شی توركیا، له گابار 2، له ده‌رسیم 2 و له ئامه‌د 1 و گارزانیش دا 1 دارستانی به گشتی سووتاندووه. |
||
|
+
چهارشنبه 10 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||