|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌ورووپا: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد له ئه‌ورووپا له بانگه‌و‌ازێك دا، كه وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ستی ئێمه‌ش گه‌یشتووه، لێدوانه‌كانی پارێزه‌ری "عه‌دنان و هیوا" به سه‌رسوڕ هێنه‌ر ده‌زانێ و ده‌ڵێ كه ناوبراو له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی پارێزه‌ری خۆی لایداوه و داوای لێده‌كات، پارێزڤانی له موكیله‌كانی بكات و نه‌بێته بلیندگۆی دیكتاتۆرانی ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه‌ده‌قی به‌یاننامه‌ی نووسراوی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد، له‌م پێوه‌ندیه دایه: وه‌ک هه‌موو لاێه‌ک ئاگادارن ڕۆژنامه نوس چالاکڤانی مه‌ده‌نی عه‌ده‌نان حه‌سه‌نپوور و هیوا بۆتیمار له لایه‌ن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران ، حوکمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه و ناوه‌ندی دادی ئه‌و وهڵ ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه قسه‌کانی پارێزه‌ری ڕێزدار عه‌دنان حه‌سه‌نپوره و هیوا بۆتیماره که به‌داخه‌وه له کاتێکدا له هه‌موو دنیا پارێزه‌ر ئه‌رک و کاری پاراستنی موه‌کیله‌که‌یه‌تی، ناوبراو عه‌دنان و هیوای به‌ندکراوی تاوانبار کردوه و ئه‌گه‌ر به قسه و حوکمی ئه‌و پارێزه‌ره بێ ئه‌وا ئه‌و دوو که‌سه تاوانبارن. ئێمه وه‌ک "کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد – ئه‌ورووپا" به دژی لێدوانه‌کانی ئه‌م پاریزه‌ره‌ین و ئه‌و قسانه‌ی که له ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا له‌و دوو که‌سه وه‌رگیراوه به ڕاست نازانین و ئه‌گه‌ر که‌سێک مافی خۆ پاراستنی نه‌بێ، ئه‌گه‌ر که‌سێک مافی قسه کردنی نه‌بێ، ئه‌گه‌ر که‌سێک مافی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا نه‌بێ، چۆن و به کام یاسا قسه‌کانی به بناغه ده‌گیردرێ ؟ کێ ئه‌زانێ ئه‌وه قسه‌ی ئه‌و به‌ندکراوانه‌یه؟ چۆن بڕوا بکرێت که ئه‌وان خۆیان تاوانبار کردوه؟ کێ هه‌یه له پێناو ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی دا خه‌بات بکات و تاوانبار بێت یان خۆی به تاوانبار بزانێ؟ به‌داخه‌وه پارێزه‌ری عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بۆتیمار له ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌خلاقی پارێزه‌ری خۆی لایداوه و بۆ هه‌مو که‌س ئاشکرایه له کۆماری ئیسلامی ئیران‌دا قانون و ڕه‌وتی سیسته‌می قه‌زایی به شێوه‌ی دیمۆکڕاتیک به‌ڕیوه ناچێت و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داوا له به‌ڕێز سالح نیکبه‌خت ده‌که‌ین ئه‌رکی پارێزوانی خۆی به‌ڕیوه به‌ریت و نه‌بێته بڵیندگۆی دیکتاتۆرانی ده‌سته‌ڵات. داواکارین له کۆر و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکانی دڵسۆز و نیشتمان کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد ئه‌ورووپا
|
||
|
+
پنجشنبه 11 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||